بافڵ تاڵەبانی: ڕێككەوتن بۆ هەناردەكردنی نەوت لەڕێگەی سۆمۆوە هەنگاوێكی گرنگە



سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، یەكێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان بووە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موسەننا سامەرائی، سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم كرد.
‏‎
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانیی عەزم دوایین گۆڕانكارییە سیاسی و ئابوورییەكان تاوتوێكران و جەخت لە هەماهەنگی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و بەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكان و پاراستنی سەقامگیری لە وڵاتدا.

‏‎رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی نەوت و هەناردەكردنی تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە بووە و بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگی ڕێككەوتنەكە كرد و ڕایگەیاند، یەكێتی لە سەرەتاوە لەگەڵ چارەسەركردنی یەكجارەكی كێشەكان و كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان بووە.

وتوشیەتی، “ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا سەبارەت بە پرسی نەوت و هەناردەكردنی لە ڕێگەی سۆمۆوە، هەنگاوێكی گرنگە بۆ دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێی سیاسی و چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێگەی دەستوورەوە”.

عێراق دراوی 20 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە
پێشت عێراق دراوی 20 هەزار دیناری دەخاتە بازاڕەوە
وڵاتێك دەگەڕێتەوە بۆ كاركردن بە كاتژمێری هاوینە
دواتر وڵاتێك دەگەڕێتەوە بۆ كاركردن بە كاتژمێری هاوینە
پەیوەندیدار