موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات بە وڵاتانی عەرەبی



موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر داوای كۆتاییهێنان بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیلی لە فەڵەستین كرد.

موقتەدا سەدر لە تویتێكدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: “دوای ئەوەی خۆپیشاندان لە بەشێک لە شارەكانی ئیسرائیل لە دژی سیاسەت و سەركردەكانی ئیسرائیل ئەنجامدرا، شەرخوازییەكانی نه‌تانیاهو زیادی كرد و وایكرد یاری بە هەستیارییەكان بكات، لەئەنجامیشدا توندوتیژی لە قودسی پیرۆز و ئەقسا زیادی كرد”.

سەدر ئاماژەی بەوەشکردووە کە پێویستە سنوورێک بۆ زنجیرە دەستدرێژییە تیرۆرستییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر پیرۆزییە ئاینییەكانی فەڵەستین دابنرێت.

رێبەرەکەی سەدر ئەوەشی نووسیوە: “یەكەم چارەسەر ئەوەیە كە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەپەلە باڵیۆزخانەكانی ئیسرائیل لەو وڵاتانەدا دابخەن كە باڵیۆزخانەی ئیسرائیلی تێدایە، ئەگەر ئەمە سەركەوتوو نەبێت، ئەوا پێویستە هەڵوێستێكی جددیی دیكە هەبێت”.

بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێ سەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا
پێشت بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێ سەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا
هەولێر.. تەنها ئەم ئێوارەیە شەش کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربوون
دواتر هەولێر.. تەنها ئەم ئێوارەیە شەش کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربوون
ەیوەندیدار