هەولێر.. تەنها ئەم ئێوارەیە شەش کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربوون



نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر رایگەیاند، تەنها لە ئەمشەودا شەش کەس بەهۆی پەلاماری سەگەوە داخڵی نەخۆشخانەکە کراون.

نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر وێنەی باوک و کوڕێکی بڵاوکردووەتەوە کە بەهۆی پەلاماری سەگەوە برینداربوون و ئاماژەی بەوەکردووە:” بۆ لایەنی پەیوەندیدار، تکایە چارسەرێکی بەپەلە بۆ ئەم سەگە بێلانانە بدۆزنەوە، تەنها لەمشەودا شەش حاڵەتی سەگ گەستن لە نەخۆشخانەکەمان تۆمارکراوە “.

نەخۆشخانەکە ئاماژەی بەوەشکردووە:” ئەگەر چارەسەرێک بۆ ئەم گرفتە نەدۆزرێتەوە کارەساتی خراپتر روودەدات”.

ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنێ چوارشەممە ٥-٦-٢٠٢٣ لە گەڕەکی زێڕینی هەولێر منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیو لەلایەن هەشت سەگەوە پەلامار دراو بە سەختی برینداربوو.

May be an image of 1 person and beardMay be an image of 1 person

موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات بە وڵاتانی عەرەبی
پێشت موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات بە وڵاتانی عەرەبی
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی: 21ی نیسان جەژنی ڕەمەزانە
دواتر سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەكناسی: 21ی نیسان جەژنی ڕەمەزانە
ەیوەندیدار