بڕێكی زۆر بەرهەمی قاچاخ و بێ سەرچاوە دەستیان بەسەرداگیرا



دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان-ی سەر بە وەزارەتی تەندروستی بڵاویكردەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەكان، دەستبەسەر بڕێكی زۆر دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەدا گیرا و خاوەنەكانیشیان دەستگیركران، كە گومانی ساختەبوونیان لێ دەكرێت و هەوڵدەدرا بە شێوەی شاراوەو نایاسایی بازرگانی پێوەبكرێت.

دامەزراوەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی دەروازە سنوورییەکان توانرا دەست بەسەر بڕێکی زۆر لە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەدا بگیرێ کە گومانی ساختەبوونیان لێ دەکرێ، هەوڵدەدرا بە شێوەی شاراوە و نا یاسایی بازرگانی پێوە بکرێ و بە هاولاتیان ساخ بکرێتەوە. لە هەمان کاتدا توانرا تۆمەتباران دەستگیربکرێن و پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دڵنیایی تەواو بە هاووڵاتییان دەدا لەسەر بەرهەمە دەرمانسازییەکان کە ستیکەری وەزارەتی تەندروستییان لەسەرە و لەکاتی بوونی هەر زانیارییەک لەسەر دەرمانی نایاسایی لە ڕێگای ژمارەی (٠٧٥٠٢٣٥٦٠٠٠) تیمەکانمان ئاگادار بکەنەوە.

دەرمانێكی نوێی دژ بە شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات رێگەی بەكارهێنانی پێدرا
پێشت دەرمانێكی نوێی دژ بە شێرپەنجەی مەمك و پرۆستات رێگەی بەكارهێنانی پێدرا
موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات بە وڵاتانی عەرەبی
دواتر موقتەدا سەدر هۆشداری دەدات بە وڵاتانی عەرەبی
پەیوەندیدار