400 ملیارەكە لە هەرێم دەسەندرێتەوە



 

بەپێی ماددەیەك لە پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق ئەو 400 ملیارە لە هەرێم دەسەندرێتەوە كە عێراق بە قەرز پێی دابوو.

شەوی ڕابردوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق كرا.

بەپێی ماددەی ٦١ لە پڕۆژەیاساكە وەزارەتی دارایی عێراق لەبەشە بودجەی ئەمساڵی ھەرێمی كوردستان بڕی ئەو ٤٠٠ ملیارە دەداتەوە بە بانكی عێراقی بۆ بازرگانی كە بەگوێرەی بڕیاری ٣٣٣ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێدرابوو.

مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە بڕیاری ٣٣٣ رەزامەندی دا لەسەر ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی كوردستان بۆ مووچەی مانگەكانی ١١ و ١٢ی ساڵی ٢٠٢٢.

 

بۆمبێك لە سیدەكان تەقیەوە
پێشت بۆمبێك لە سیدەكان تەقیەوە
هۆشداری لەبارەی شەپۆلێكی بارانەوە دەدرێت
دواتر هۆشداری لەبارەی شەپۆلێكی بارانەوە دەدرێت
ەیوەندیدار