ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەكرێت



پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ‌ لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە دەستیپێكردووە و ئەمڕۆ چەند شوێنێك مووچە وەردەگرن.

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بۆ مووچە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە، 6\4\2023 ، مووچەی مانگی سێی وەزارەتەكانی تەندروستی، دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان، هێزەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە، دابەشدەكرێت.

پێشتر حكومەتی هەرێم بەڵێنی دابوو، هەموو 25 ی مانگێك دەست بە دابەشكردنی مووچە بكات، بەڵام ئەو بەڵێنە وەكو خۆی جێبەجێ‌ نەكراو هەموو مانگێك دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت و پڕۆسەی دابەشكردنەكەش نزیكەی 20 ڕۆژ دەخایەنێت.

لە هەرێمی كوردستان یەك ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 كەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین، 242 هەزار و 269 كەسیان خانەنشینن.

 

 

ڕۆژهەڵات سیناریۆكانی باشوور دووبارە دەكاتەوە
پێشت ڕۆژهەڵات سیناریۆكانی باشوور دووبارە دەكاتەوە
ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 200 ڕۆژیان تێپەڕاند
دواتر ناڕەزایەتییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان 200 ڕۆژیان تێپەڕاند
ەیوەندیدار