نرخی نەوت دابەزی



 

ئەمڕۆ نرخی نەوت دابەزی و بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 81 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 28\11\2022، نرخی نەوتی برێنت 2 دۆلار و 16 سەنت دابەزی و بە 81 دۆلار و 47 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

نرخی نەوتی سووكی تەكساسی ئەمریكا 2 دۆلار و 7 سەنت دابەزی و ئێستا بە 74 دۆلار و 20 سەنتە.

بەهۆی تەشەنەكردنی خۆپێشاندانەكانی چین، نرخی نەوت زیاتر لە 2 دۆلار دابەزی و گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لەمساڵدا.

خۆپێشاندانەكان لە چین لە دژی رێوشوێنەكانی حكومەت بۆ كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەشەنەی كردووەتە بەتایبەت لە شارەكانی ووهان و شەنگەهای.
نرخی نەوت بۆ ماوەی 3 هەفتەی یەك لە دوای یەكە رووی لە دابەزین كردووە. هەفتەی رابردوو نرخی نەوتی برێنت و سووكی تەكساسی ئەمریكا بە رێژەی 5٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە. هیرۆیوكی كیكاوا دەڵێت: ئەگەری هەیە نرخی نەوتی سووكی تەكساس دابەزێت بۆ نزیكەی 70 دۆلار.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژئاوا دەستی لە گرژییەكاندا هەیە
پێشت وەزیری دەرەوەی ئێران: ڕۆژئاوا دەستی لە گرژییەكاندا هەیە
نەخۆشخانەی ماوەت نۆژەندەكرێتەوە
دواتر نەخۆشخانەی ماوەت نۆژەندەكرێتەوە
ەیوەندیدار