نەخۆشخانەی ماوەت نۆژەندەكرێتەوە



 

قائیمقامی ماوەت ڕایگەیاند “بە بڕی (40) ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی، كاری نۆژەنكردنەوە بۆ نەخۆشخانەی ماوەت دەكرێت”.

كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند “ئەمڕۆ بەشی تیشكی نەخۆشخانەكە دەكەوێتەوە كار، كە بەهۆی كەمی كارمەندەوە داخرابوو”.

ڕوونیشیكردەوە “لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی بە بڕی (40) ملیۆن دینار كاری نۆژەنكردنەوە بۆ نەخۆشخانەی ماوەت (مەڵبەندی تەندروستی شەهید عوسمان ماوەتی) دەكرێت و ئەم بڕە پارەیە لە نۆژەنكردنەوەی چەند بەشێكی نەخۆشخانەكە خەرجدەكرێت”.

دەشڵێت “ئێمە سوپاس و پێزانینمان بۆ دكتۆر هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی هەیە، بۆ ئەم كارە خزمەتگوزاریەی بۆ نەخۆشخانەی ماوەت كە لە مێژ بوو كۆمەڵێك كێشەی گەورەی هەبوو و كاری نۆژەنكردنەوە بۆ ئەم نەخۆشخانەیە نەكرابوو”.

نرخی نەوت دابەزی
پێشت نرخی نەوت دابەزی
باران بارین دەستپێدەكاتەوە
دواتر باران بارین دەستپێدەكاتەوە
ەیوەندیدار