هۆشداری لە مەترسیداری زیرەكی دەستكرد دەدرێت



 

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن ئاماژەی بەوە كرد پێویستە كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیا بەرپرسیارێتیی بگرنەئەستۆ بەرامبەر ئەو مەترسییانەی زیرەكی دەستكرد دروستیان دەكات و بەپێویستیشی زانی كۆنگرێس لەو چوارچێوەیەدا هەنگاو بگرێتەبەر.

جۆ بایدن لە كۆشكی سپی لەگەڵ ئەنجوومەنی راوێژكارانی زانست و تەكنەلۆجیا كۆبووەوە.

سەرۆكی ئەمریكا باسی لەوە كرد بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەو دەرفەت و مەترسییانەی زیرەكی دەستكرد هێناویەتە ئاراوە، كۆبوونەوەكەیان ئەنجامداوە و باسی لەوە كرد كە رەنگە زیرەكی دەستكرد هاوكار بێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشەكانی وەك نەخۆشییەكان و گۆڕانی كەشوهەوا، بەڵام لە هەمان كاتدا رەنگە مەترسیی ئابووریی و ئاسایشی نیشتمانیشی لێبكەوێتەوە.

جۆ بایدن باسی لەوە كرد كە پێی وایە بەرپرسیارێتی لەسەر شانی كۆمپانیاكانی تەكنەلۆجیایە پێش ئەوەی بەرهەمەكانیان پێشكەش بە خەڵك بكەن دڵنیابن لەوەی سەلامەتن و رایگەیاند: ”تۆڕی كۆمەڵایەتی نیشانیداین كە پێش گرتنەبەری رێوشوێنی دروست تەكنەلۆجیای بەهێز رەنگە زیانی هەبێت”.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەیش كرد، نەگرتنەبەری رێوشوێنی پێویست لەم چوارچێوەیەدا رەنگە كاریگەری خراپی لەسەر تەندروستی دەروونی و تێگەیشتن لە خود و هەستی گەنجان هەبێت.

جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بەوەی زیرەكی دەستكرد مەترسییە یان نا، دەڵێت: ”بە تێپەڕبوونی كات دەیبینین. رەنگە”.

سلێمانی لە قەیراندایە و وەزارەتی تەندروستیش دەرمان بۆ توركیا دەنێرێت
پێشت سلێمانی لە قەیراندایە و وەزارەتی تەندروستیش دەرمان بۆ توركیا دەنێرێت
ساڵی جوتیارانە
دواتر ساڵی جوتیارانە
ەیوەندیدار