سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە

  • 177 بینین


دوابەدوای واژۆكردنی ڕێككەوتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە بەغدا بە ئامادەبوونی هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێم و عێراق، مەسرور بارزانی سەردانی سەرۆك كۆماری عێراقی كرد.

ئەمڕۆ سێ شەممە 4ی نیسانی 2023، حكومەتی عێراقی فیدراڵ و حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێككەوتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمیان واژۆكرد بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سۆدانی، سەرۆك وەزیرانی حكومەتی فیدڕاڵ و مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان.

مەسرور بارزانی‌، لەگەڵ لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق كۆبوەوە و ستایشی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا كرا بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان و ڕۆڵی شاندی هەردوولا لە گەیشتن بەم ڕێككەوتنە، بەرز نرخێنرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆمار، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا جەختكرایەوە لە گرنگیی پەسەندكردنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی لە پەرلەمانی عێراق و ئامادەكردنی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی فیدراڵ.

زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ
پێشت زێڕ گەیشتە بەرزترین نرخ
لەمساڵدا موسڵمانان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا جەژن دەكەن
دواتر لەمساڵدا موسڵمانان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا جەژن دەكەن
پەیوەندیدار