لەمساڵدا موسڵمانان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا جەژن دەكەن



عەلی جابر زیادی كەشناسی عێراقی ڕایدەگەیەنێت، موسڵمانان لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە دەگێڕن، بەپێچەوانەی ڕاگەیاندنی یەكەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووگرتنیان لە یەك ڕۆژدا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، زیادی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”موسڵمانان لەم ساڵدا لە دوو ڕۆژی جیاوازدا ئاهەنگ بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە دەگێڕن، بە پێچەوانەی دەستكردن بە ڕۆژووگرتن لە یەك ڕۆژدا، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ئەو وڵاتانەی پشت بە حیسابی فەلەكی و پشت بە بینینی مانگ دەبەستن بە تیلیسكۆپ، پێنج شەممە 21ی نیسان یەكەم ڕۆژی مانگی شەوال دەبێت، بەهۆی مانەوە و ئاوابوونی هیلال لە دوای ئاوابوونی خۆر لەپاش 27 خولەك لە مەككەی پیرۆز”.

بە وتەی ئەو كەشناسە:”ئەو وڵاتانەی پشت بە چاوی ئاسایی دەبەستن بۆ بینینی مانگ، ڕۆژی هەینی 22ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت”.

سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە
پێشت سەرۆك كۆمار و سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوە
میدیای یەكێتی: خواستی خەڵك و یەكێتی لەپرسی نەوت دا سەركەوت
دواتر میدیای یەكێتی: خواستی خەڵك و یەكێتی لەپرسی نەوت دا سەركەوت
ەیوەندیدار