ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دوو ھێڵی گوستنەوەی کارەبای کەرکوک لەکار خران

خەڵک-

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کارەبای عیراق، گروپە تیرۆریستییەکان دوو ھێڵی گواستنەوەی کارەبایان لە رۆژئاوا و باشوری کەرکوک تەقاندۆتەوە، ئەوەش وایکردووە کارەبا لە بەشێکی فراوانی پارێزگای کەرکوک و سەلاحەدین ببڕێت.

وەزارەتی کارەبای عیراق لە ڕاگەیەنراوەکەیەدا دەڵێت: گروپە تیرۆرستییەکان دوو ھێڵی گواستنەوەی کارەبای پەستان بەرزی ٣٢ کەی ڤیی (مەلا عەبدوڵڵا-سامەڕا) و (حەویجە-دۆر) یان تەقاندۆتەوە، بەھۆیەوە ڕووبەرێکی فراوانی ناوچەکانی حەویجە و تکریت و سامەڕا و دۆر کارەبایان لێبڕاوە.

ھەروەھا دەڵێت: لە ئێستادا تیمە تەکنیکییەکان سەرگەرمی چاککردنەوەی ئەو دوو ھێڵەن، بەھۆی گەرما و نەمانی کارەباشەوە ژیانی سەدان ھەزار حەڵکی ئەو ناوچەیە ڕووبەڕووی مەترسی بۆتەوە.

 

عێراق

سەرۆک کۆماری عیراق کۆتایی بە یەکەمین گەشتی دەرەکیی ھێنا

خەڵک

پاش ئەنجامدانی یەکەمین سەردانیی ڕەسمیی خۆی بۆ دەرەوەی وڵات، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق گەیشتەوە شاری بەغداد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دو,شەممە ٢٠١٨/١١/١٢، د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق دوای کۆتایی هاتنی سەردانە فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ هەر یەک لە وڵاتانی کوەیت و میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی، گەیشتەوە بەغدادی پایتەخت، وەک ئەوەی لە ڕاگەیەنراوی نوسینگەی تایبەتی سەرۆک کۆماردا ھاتووە.

ڕاگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەش دەکات: سه‌رۆك كۆمار له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا زنجیرە کۆبوونەوە و دیدارێکی لەگەڵ گەورە لێپرسراوانی هەردوو وڵاتی کەنداودا ئه‌نجام داوە و کۆبوونەوەکانی بەرهەمی باشیان هەبووە، کە جێ بایەخ و گرنگن بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا، هاوکات سەردانەکەی سەرۆک کۆمار خواست و نیازەکانی عێراقی خستەڕوو بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی دەوروبەری، بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

١٢ رۆژە قەزای حەویجە کارەبای نییە

خەڵک-

بەھۆی تەقاندنەوەی تاوەرێکی کارەبا و بە ئامانجگرتنی تیمی سیانەکردنی تاوەرەکان لە لایەن گروپە چەکدارییەکانی ناوچەکە، ماوەی ١٢ رۆژە تەواوی قەزای حەویجە و گوندەکانی دەروبەری بێ کارەبان.

لە کۆتایی مانگی ڕابردوو تاوەرێکی گواستنەوەی وزەی کارەبا لە نزیک گوندی (ئەلسیحە) تەقێنرایەوە، دواتر تیمی سیانەکردنی تاوەرەکان چوونەتە شوێنەکە و بۆمبێکی چێنراویان پێدا تەقیوەتەوە، بەھۆی ئەو ڕووداوەش کارمەندێکی تیمەکە گیانی سپاردووە.

لەپاش ڕووداوەکەش کارمەندانی کارەبای کەرکوک ڕەتیدەکەنەوە بچنە ئەو ناوچەیە بۆ چاککردنەوەی ئەو تاوەرە، کە بەھۆیەوە ماوەی ١٢ رۆژە وزەی کارەبا لە تەواوی قەزای حەویجە و دەوروبەری بڕاوە و بەھۆیەوە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک نەخۆشخانەکان و سەرچاوەکانی دابەشکردنی ئاو لەکار کەوتوون.

لە ماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ٣٦ جار تاوه‌ره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ كاره‌با بۆ‌ سنوری‌ قه‌زای‌ حه‌ویجه،‌ ته‌قێنراونه‌ته‌وه‌، ڕووداوەکانی تەقاندنەوەی تاوەرەکان لە حاڵەتەوە بۆتە دیاردە و بەرپرسانی ئەو قەزایەش ڕەزامەندیی وەزارەتی ناوخۆیان وەرگرتووە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی تایبەت بە پاراستنی تاوەرەکانی گواستنەوەی کارەبا و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا ئەو ھێزە پێکدەھێنرێت.

قەزای حەویجە (ھەڵکەوتوو لە ٥٥ کیلۆمەتری باشوری رۆژئاوای شاری کەرکوک) لە حوزەیرانی ٢٠١٤ کەوتە دەست چەکدارانی داعش و لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی عیراقەوە کۆنترۆڵ کرایەوە.

ئەو قەزایە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبی سوننە مەزھەبن، لە ساڵی ٢٠٠٥ ــەوە بە دۆخێکی سەختی ئەمنیدا دەڕوات و تا ئێستاش نەتوانراوە چارەسەر بکرێت، لە ئێستاشدا چالاکیی چەکداریی لە ناوچەکە دژ بە ھێزە ئەمنییەکانی عیراق درێژەی ھەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

شوێنی خۆحەشاردانی ئەبوبەكر بەغدادی ئاشكراكرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

دەزگای هەواڵگری عیراق، شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەكردەی ڕێكخراوی داعش ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە، سەرچاوەیەكی باڵا لە دەزگای هەواڵگری عیراق بە ئاژانسی دەنگوباسی عیراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، زانیاری وردیان پێگەیشتووە لەبارەی شوێنی ئەبوبەكر بەغدادی، سەركردەی ریَِكخراوی داعش، كە لە ناوچەی (هەجین)ی سوریایە.

بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، “فڕۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوو ڕۆژ لەمەوبەر 11 هێرشی ئاسمانیان كردە سەر مۆڵگەكانی ڕێكخراوەكە لە هەجین، كە گومان كراوە سەركردەی ڕێكخراوی داعش لەو شوێنانەدا بوبێت، كە بۆردومان كراون”، پێشبینیشی كردووە لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا هێرشێكی گەورە بكرێتە سەر هەجین.

پێشتر هێزە عیراقییەكان ڕایانگەیاندبوو، هەوڵێكی دزەكردنی چەكدارانی داعشیان لە خاكی سوریاوە بەرەو سنورەكانی عیراق پوچەڵكردەوە، كە لە ژمارەیەك چەكداری ڕێكخراوەكە پێكهاتبوون و دەیانویست لە شارۆچكەی ئەلبوكەمالی سوریاوە بێنە شارۆچكەی قائیمی عیراقی، بەڵام هێزە عیراقییەكان و هێزەكانی حەشدی شەعبی، ئەو دزەكردنەیان پوچەڵكردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 92%, 12
    12 92%
    12 - 92% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 1 دەنگ دان
    1 دەنگ دان 8%
    1 دەنگ دان - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 0%, 0
    0
    0 - 0% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین