سەرۆككۆماری عیراق پێشوازی لەسەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ كرد



سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ گفتوگۆ لەسەر زۆربەی بابەتەكان كرد، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەندیان دادگا و بە پێویستی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەیە.
د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازی لە دادوەر جاسم محەمەد عەبوود، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ كرد و لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر زۆربەی بابەتەكان كرا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندیان دادگا و بە پێویستی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەرییەوە هەیە.

سەرۆككۆمار جەختی لەوە كردەوە، كە پێویستە پشتیوانی لە دەسەڵاتی دادوەری بكرێت، بۆ جێبەجێكردنی ئەركەكانی بەگوێرەی دەستوور و بەشێوەیەك كە خواستەكانی گەل بهێنێتە دی لە دەستەبەركردنی و ژیانێكی یاسایی و دادپەروەرییدا.

لە لای خۆیەوە، سەرۆكی دادگای باڵای فیدراڵ، سوپاسی پەرۆشی سەرۆككۆماری كرد بۆ جێبەجێكردنی دەستوور و چەسپاندنی سەروەری یاسا لە وڵاتدا.

تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
پێشت تەقینەوەیەك لە كەركوك ڕوویدا
لە سێ مانگدا ٤٨ كورد لەسێدارە دراون
دواتر لە سێ مانگدا ٤٨ كورد لەسێدارە دراون
پەیوەندیدار