پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد



لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە كرا.

لە میانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا كە شەوی رابردوو ئەنجامدرا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە كرا.

فەرمانگەی راگەیاندن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە شەوی رابردوو، دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران ئەنجامدراوە.

راشیگەیاندووە كە لە میانی دانیشتنەكەدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە كراوە.

چاوەڕان دەكرێت لە میانی دانیشتنەكانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی ھەڵەبجە بكرێت، دواتر پرۆژەیاساكە دەخرێتە دەنگدانەوە.

رۆژی ١٣ی ئاداری ٢٠٢٣، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رێكارە فیدراڵییەكانی بەپارێزگابوونی ھەڵەبجەی پەسەند كرد و دواتر رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
پێشت پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەكات
دواتر ئەردۆغان: كلچدار ئۆغلۆ ئۆجەلان و دەمیرتاش ئازاد دەكات
ەیوەندیدار