پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە



بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەكانی گەرماش زۆر بەرز دەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ یەك دووشەممە 3– 04 – 2023 ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆمارەكانی دوێنێ بەرزدەبنەوە.

باس لە ئەوەش كراوە، سبەی سێ شەممە 4– 4 – 2023ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما بە(2-3 ) پلە بەراورد بە تۆمارەكانی ئەمرۆ بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆك : 20 پلەی سیلیزی
كەركوك : 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

ئیسرائیل تەنێكی فڕیوی خستەخوارەوە
پێشت ئیسرائیل تەنێكی فڕیوی خستەخوارەوە
پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد
دواتر پەرلەمان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە كرد
پەیوەندیدار