شارەوانی سلێمانی؛ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك سزای یاسایی لەسەرە



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشی خزمەتگوزاریی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ڕۆژانە هەڵمەتی پاككردنەوە ئەنجام دەدەنن، داوای پاك ڕاگرتنی شۆستەو شەقام و شوێنە گشتییەكان دەكات .

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاندووە، رۆژانە بەشی خزمەتگوزاریی شارەوانیی و كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك بە مەبەستی پاك راگرتنی شەقام و شوێنە گشتییەكان هەڵمەتی پاككردنەوە و كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاك ئەنجامدەدەنن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكەن ، كە هاوكاریانبن، لە پاك ڕاگرتنی شۆستەو شەقام و شوێنە گشتییەكان، لە دیاردەی فرێدانی خۆڵ و خاشاك، وەك ئەركێكی سەرشانیان و هەم وەك ڕێزگرتن لە كارگوزارە ماندوەكانمان، لەگەڵ ئەوەشدا سزای یاسایی لەسەرە.

 

 

هەلی كار بۆ رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
پێت هەلی كار بۆ رێبەری گەشتیاری لە هەرێمی كوردستان رادەگەیەنرێت
نرخی مۆلیدە لە كەركوك دیاریكرا
دوات نرخی مۆلیدە لە كەركوك دیاریكرا
پەیوەندیدار