نرخی مۆلیدە لە كەركوك دیاریكرا



لە سنووری پارێزگای كەركوك نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی (ئادار) دیاریكرا.

قائیمقامیەتی كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بۆ مانگی ئادار نرخی ئەمپێری مۆلیدە بەپێی گەڕەك و ناوچەكان جیاواز دەبێت ئەوەش بەهۆی جیاوازی لە كاركردنی مۆلیدەكان، كە لەنێوان 140 بۆ 190 كاتژمێر كارەبای مۆلیدە دراوە بە هاووڵاتیان.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەپێی كۆنووسی لیژنەكانی دیاریكردنی نرخی مۆلیدە، نرخی یەك ئەمپێر بۆ مانگی ئادار لەنێوان 6 هەزار و 500 دینار بۆ 10 هەزار دینار دەبێت.

ئاشكراشی كردووە، هەر خاوەنی مۆلیدەیەك بڕی 10 لیتر گازی پێ‌ دەدرێت بۆ (1KV)ی مۆلیدە و دەبێت پابەندی كاتی كاركردن و نرخی ڕاگەیەنراو بن، بەپێچەوانەوە بڕی 500 هەزار دینار غەرامە دەكرێن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدەی بۆ مانگی ئادار (3) بڵاوكردەوە، كە لە نێوان 7 هەزار و 500 دینار بۆ 8 هەزار و 750 دینار دانراوە.

شارەوانی سلێمانی؛ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك سزای یاسایی لەسەرە
پێشت شارەوانی سلێمانی؛ فڕێدانی خۆڵ و خاشاك سزای یاسایی لەسەرە
یەکێتی وەبەرهێنەران، هیچ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە
دواتر یەکێتی وەبەرهێنەران، هیچ ڕاگەیەنراوێکی بڵاو نەکردووەتەوە
ەیوەندیدار