سۆمۆ: بەمنزیكانە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت رادەگەیەنین



 

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەردەوامن و “لەسەر زۆر بڕگە رێككەوتووین.”

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق سۆمۆ بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە، بەمنزیكانە رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت رادەگەیەنین.

بەپێی زانیارییەكان، ژوورێكی هاوبەش بە ئەندامێتی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق – سۆمۆ دروست دەكرێت كە “ئەركیان فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەبێت.”

هەر بەپێی زانیارییەكان، لە چەند كاتژمێری داهاتوودا دەست بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێك بەر لە ئێستا هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهانی توركییەوە ڕاگیرا ئەوەش دوای ئەوەی كە عێراق كەیسەكەی لە دادگای ناوبژیوانی پاریس بردەوە.

عێراق دەیەوێت نەوتی هەرێمی كوردستان بە ئاگاداری ئەو و لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆوە بفرۆشرێت و ئاگاداری تەواوی داهاتی نەوتی هەرێمی كوردستان بێت.

نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
پێشت نرخی دۆلار زیاتر دابەزی
نرخی كارەبای موەلیده دیاریكرا
دواتر نرخی كارەبای موەلیده دیاریكرا
پەیوەندیدار