نرخی كارەبای موەلیده دیاریكرا



نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە بۆ مانگی ڕابردوو لەنێوان حەوت هەزارو 750 دینار بۆ هەشت هەزار و (750) دینار دەبێت و بەرنامەی موەلیدەكانیش گۆڕانكاری تێدا دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی كۆنووسی كۆبونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان، كاركردن و تەرخانكردنی كارەبا لەلایەن موەلیدە ئەهلییەكانەوە بۆ هاووڵاتییان لەمانگی شوباتدا لەنێوان (158) بۆ (180) كاتژمێردا بووە، نرخی هەر كاتژمێرێك بۆ یەك ئەمپێڕ بە (49) چل و نۆ دینار دیاریكراوە،‌ بەمەش نرخی یەك ئەمپێڕ كارەبای موەلیدەی ئەهلی لە ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ‌ئادار لەنێوان حەوت هەزار و (750) دینار بۆ هەشت هەزار و (750) دینار دەبێت، هاوكات نرخی كیلۆوات هاوەری موەلیدەی ستییەكانیش بە(368) دینار بووە.
ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكه و دابینكردنی كارەبا بۆ هاووڵاتییان‌، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیده لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە دەڵێت، هاوكات، خشتەی كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا تا كۆتایی مانگی رەمەزن لە كاتژمێر (01:00)ـی پاشنیوەڕۆ بۆ كاتژمێر (05:00) بەرەبەیان و دواتر لە كاتژمێر (07:00) بۆ كاتژمێر (8:30) بەیانی موەلیدەكان كارەبا بۆ هاوڵاتیان دابیندەكەن، تەنها لە رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەكان نەبێت كە لەسەعات (12)ـی پێشنیوەڕۆوە كارەبا دەدەن بە هاووڵاتییان.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لیژنەی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئەهلییەكان، لە كۆنوسەكەدا جەختیان لەوە كردوەتەوە كە لەكاتی كوژاندنەوەی كارەبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موەلیدە و پێدانی كارەبا بەهاوڵاتیان لە (10) خولەك زیاتر بخایەنێت، بەپێچەوانەوە سەرپێچییە و خاوەن موەلیدەكە سزا دەدرێت.

 

سۆمۆ: بەمنزیكانە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت رادەگەیەنین
پێشت سۆمۆ: بەمنزیكانە ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر نەوت رادەگەیەنین
داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئادار ئاشكراكرا
دواتر داهاتی نەوتی عێراق بۆ مانگی ئادار ئاشكراكرا
ەیوەندیدار