مووچەی مانگی دوو كۆتایی دێت



ئەمڕۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو كۆتایی دێت و بۆ مووچەی مانگی سێش حكومەتی هەرێم داهاتی لەبەر دەستدا نییە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، 30\3\2023، بە دابەشكردنی مووچەی سێ‌ سەرۆكایەتییەكان “هەرێم، پەرلەمان، حكومەت”، لەگەڵ خانەنشینی پێشمەرگە، پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو كۆتایی دێت.

ئەوە لەكاتێكدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێش حكومەتی هەرێم داهاتی لەبەردەست نییە، چونكە یەكێك لە سەرچاوە سەرەكییەكانی هەرێم بۆ مووچە ئەو داهاتەیە كە لە فرۆشتنی نەوت دەستیدەكەوێت، بەڵام ئێستا هەناردەكردنی نەوت لە بەندەری جەیهانی توركییەوە ڕاگیراوە.

بە پێی بۆچوونی شارەزایانی ئابووری بۆ مووچەی مانگی سێ گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست دەبێت، مەحاڵە تا جەژنی رەمەزان بتوانرێت مووچەی مانگی سێ دابەشبكرێت.

ئەردۆغان: جەهەپە و هەدەپە سەركردایەتی ئۆپۆزسیۆن دەكەن
پێشت ئەردۆغان: جەهەپە و هەدەپە سەركردایەتی ئۆپۆزسیۆن دەكەن
کارەبای سلێمانی: بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت
دواتر کارەبای سلێمانی: بۆ ماوەی پێنج رۆژ ئەم شوێنانە کارەبایان نابێت
ەیوەندیدار