وەزارەتی پەروەردە لە بارەی تەرخانكردنی دوو وانە بۆ ناوەندەكانی خوێندن ڕوونكردنەوە دەدات



لە هەرێمی كوردستان ساڵانە رۆژی 31ی 3ی 2023 وەك رۆژی ژینگەی پەروەردە دەناسرێت و وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمیش داوا لە پەروەردە گشتییەكان دەكات بۆ ئەو ڕۆژە دوو وانە بۆ ” ژینگە پارێزی “تەرخان بكرێت .

بەپێی نووسراوێكی فەرمی كە لە بەڕێوەبەرایەتیی ژینگە و تەندروستیی وەزارەتی پەروەردە دەرچووە، رۆژی پێنجشەممە لە هەموو قوتابخانەكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، بە حكومی و ئەهلییەوە، دوو وانە تەرخان دەكرێت بۆ ئەنجامدانی چالاكی ژینگەیی، وەك هەڵمەتی نەمامچاندن و پاككردنەوەی قوتابخانەكان.

نووسراوەكەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە 29ی 3ی 2023 دەرچووە، ئاراستەی هەریەكە لە پەروەردەكانی “هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، راپەڕین و كەركوك – خوێندنی كوردی” كراوە، تییدا هاتووە، بەهۆی ئەوەی ڕۆژی 31ی مانگ دەكەوێتە ڕۆژی هەینی رۆژی پێنجشەممە 30.3.2023 لەسەرجەم قوتابخانەكان بكرێتە رۆژی ژینگە، بە جۆرێك پێویستە هەموو قوتابخانەكان چالاكی ژینگەیی ئەنجام بدەن.

 

لە نووسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەولێر چالاكییەكان لە رۆژی ژینگەدا بریتیی دەبن لە هەڵمەتی پاككردنەوەی قوتابخانە و چاندنی نەمام، بۆ ئەمەش هەر قوتابخانەیەك دوو وانە بۆ ئەو چالاكییانە تەرخان دەكات.

لە هەرێمی كوردستاندا ساڵانە رۆژی 31ی 3ی 2023 وەك رۆژی ژینگەی پەروەردە دەناسرێت، بەڵام چونكە ئەو رۆژە دەكەوێتە هەینی، وەزارەتی پەروەردە بڕیاری داوە لە پێنجشەممەدا ئەو چالاكییە ئەنجام بدرێت.

فەرمانێك لە دژی پاسەوانەكەی سەدام حسێن دەركرا
پێت فەرمانێك لە دژی پاسەوانەكەی سەدام حسێن دەركرا
بڕیارێك بۆ زانكۆ حكومییەكانی هەرێم دەرچوو
دوات بڕیارێك بۆ زانكۆ حكومییەكانی هەرێم دەرچوو
پەیوەندیدر