دی خیا خۆی لەگەڵ شەیتانە سورەكاندا یەكلایی دەكاتەوە


دێیڤید دی خیا گۆڵپارێزی یانەی مانشستەر یونایتد، پێشنیارێكی شەیتانە سوورەكانی ڕەتكردەوە بۆ نوێكردنەوەی بۆندەكەی، دوای ئەوەی تێیدا هەوڵی كەمكردنەوەی مووچەكەی درا.

دی خیا لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2019 بۆندەكەی لەگەڵ مانشستەر یونایتد نوێكردەوە، تا هەفتانە 375 هەزار جونەیهی ئیستەلینی داهاتی هەبێت، ئەو مووچەیەش بووە زۆرترین مووچەی گۆڵپارێزی لە جیهاندا.

بەپێی ڕۆژنامەی “زە ئەتلەتیك”، دی خیا یەكەم پێشنیاری مانچستەر یونایتدی ڕەتكردەوە، لە كاتێكدا بۆندەكەی لەگەڵ تیپەكەدا لە كۆتایی ئەم وەرزدا كۆتایی دێت.

دی خیای تەمەن 32 ساڵ، لە ساڵی 2011 لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانییەوە پەیوەندی بە مانشستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە كرد، زیاتر لە 500 یاری لەگەڵ شەیتانە سوورەكان ئەنجامداوە، لەم ماوەیەی دواییدا ژمارەی پێوانەیی پیتەر شمایكلی شكاند كە 183 جار وەك خاوێنترین تۆڕ لەگەڵ مانشستەر یونایتددا ناوی تۆماركرا.

ڕۆژنامە بەریتانییەكە نوسیویەتی، هەرچەندە دی خیا دركی بەوە كردووە كە دەبێت مووچەكەی كەمبكرێتەوە بۆ مانەوە لە تیپەكە، بەڵام پێیوایە ئاستی ئێستای و هاوبەشیكردنی لە سەركەوتنەكانی ئەم دواییەدا، وای لێدەكات یەكێك بێت لە گرنگترین یاریزانانی تیپەكە و دەبێت بەشێوەیەكی باشتر ڕێزی لێبگیرێت.

 

 

ڕووسیا: یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە
پێشت ڕووسیا: یەكێتی ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە
شارەزایەكی ئایینی داوا لە لیژنەی فەتوا دەكات دەستكاری بڕی زەكات بكەن
دواتر شارەزایەكی ئایینی داوا لە لیژنەی فەتوا دەكات دەستكاری بڕی زەكات بكەن
پەیوەندیدار