كێشەی ئاوسانی سك و غازات لە مانگی ڕەمەزاندا



ئەندامێكی تۆماركراوی پسپۆڕانی خۆراكی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت ، ئاوسانی سك و زیادبوونی غازات بۆتە یەكێك لەو كێشە تەندروستییانەی، كە دەبێتە هۆی بێزاربوونی نەخۆش و ئیحراجبوونی و لە هەمانكاتدا ژمارەیەكی بەرچاو لە ڕۆژووانان دوچاری ئەم كێشەیە دەبنەوە، دەشڵێت،”ئاوسانی سك وغازاتی زۆر نەخۆشی نییە”.

د.كامەران ڕەسووڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك بڵاویكردەوە، كە ئاوسانی سك وغازاتی زۆر نەخۆشی نییە،‌ بەڵكو بریتییە لە حاڵەتێكی كاتی یان هەمیشەیی و و هۆكاری زۆرە و یەكێكە لە نیشانەكانی گەلێك نەخۆشی و پێویستە هۆكارەكانی دەستنیشان بكرێت و بە ڕێگەی دروست چارەسەر بكرێت.

شێوازی چارەسەركردن و خۆپاراستن لێی:
1.خواردنەوەی ئاو دە خولەك بۆ چارەكێك پێش خواردنەكانی دیكە لە بەربانگدا و پێش پارشێو ڕۆڵێكی باش دەبێنێت لە كەمكردنەوەی غازات و ئاوسانی سك.
2.پاڵنەكەوتن دوای خواردن و خواردنەوە بە نیو كاتژمێر بە لانی كەمەوە.
3.دووركەوتنەوە لە بنێشت جووین و خواردنەوە گازییەكان.
4. خواردن بە هێواشی و جوینی بە باشی و دووركەوتنەوە لە خواردنی بڕێكی زۆر لە خۆراك بە پەلە و بەسەریەكەوە.
5.خواردنەوەی هەشت پەرداخ یان زیاتر لە ئاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو؛ هەموو نیو كاتژمێر جارێك یەك پەرداخ ئاو بخۆرەوە؛ ئاوەكە فێنك بێت یان شلەتێن باشترە لە ئاوی زۆر سارد.
6. خواردنی بڕێكی زۆر لەو خۆراكانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەكان وەك سەوزە و زۆربەی میوەكان وەك مۆز و دانەوێڵە تەواوەكان وەك ئاردی بۆر، برنجی بۆر یان قاوەیی.
7. دوور كەوتنەوە لەو خواردنانەی دەبنە هۆی زیاد بوونی غازات وەك پاقلەمەنییەكان، شیر، سێو، هەندێك سەوزەی وەك قەڕنابیت، كەلەرم، بڕۆكلی، پیاز، توورو هەروەها دووربوون لە فاستفوود.
8. خواردنەوەی گیراوەی نەعنا و زەنجەبیل شەوی دوو پەرداخ یان چای لێمۆ بە نەعنا .
9.وازهێنان یان كەمكردنەوەی جگەرە كێشان و نێرگەلە .
10.بەكارهێنانی هەندێك دەرمان و تەواوكەری خۆراكی وەك پڕۆبایوتێك و دەرمانی چارەسەری گرژبوونی كۆڵۆن.
11. دەستنیشانكردنی هۆكاری غازات وەك هەستەوەری بە گلۆتین، هەرسنەكردنی لاكتۆز، هەستەوەری بە دانەوێڵە و بە شیر .
12. زیادكردنی جووڵە و وەرزش كردن و دوور كەوتنەوە لە دانیشتن و پاڵكەوتنی زۆر بە دیار تیڤی و موبایڵ و ئەنتەرنێتەوە؛ چوون و گەڕانەوە بە پێ بۆ مزگەوت و كردنی نوێژی تەراویح سوودیان زۆرە.
ـــ خواردنی سەوزە و میوە زۆر گرنگە بە تایبەت ئەو جۆرانەی بڕێكی زۆر ئاویان تێدایە وەك ترۆزی، خەیار، شووتی، قەیسی، هەوڵبدە سێ بۆ چوار جار لە نێوان بەربانگ و پارشێو بیانخۆیت.
۸ ـــ ڕێكخستنی كاتەكانی نووستن؛ دووربكەرەوە لە شەونخوونی؛ بە ڕۆژ مەخەوە و بە شەو بەخەبەر بیت لە بەربانگەوە تا پارشێو.
۹ ـــ پێویستە ژەمی پارشێو بخورێت و چەند بتوانرێت؛ دوا بخرێت؛خواردنی زەڵاتە و میوە لەكاتی پارشێو زۆر بە سوودە.

چاودێرێكی سیاسی بۆ (خەڵك): بارودۆخی ئابووری هەرێم ڕوو لە خراپ بوون دەكات
پێشت چاودێرێكی سیاسی بۆ (خەڵك): بارودۆخی ئابووری هەرێم ڕوو لە خراپ بوون دەكات
خەزعەلی: ئاگربەستە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا
دواتر خەزعەلی: ئاگربەستە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا
ەیوەندیدار