چاودێرێكی سیاسی بۆ (خەڵك): بارودۆخی ئابووری هەرێم ڕوو لە خراپ بوون دەكات



چاودێرێکی سیاسی پێی وایە، ناتەبایی هێزە کوردیەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی وایکردوە ئەدای سیاسی هەرێم بەرامبەر بەغدا لاواز بێت، ئێستاش ئەگەر لەدوو ڕۆژی داهاتوو دەرچەیەک نەدۆزرێتەوە بۆ دەست پێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوتی هەرێم و دۆخی دارایی نەخرێتەوە باری ئاسایی خۆی تا پەسەندکردنی بوودجە، کاریگەری خراپی دەبێت.

شێرزاد مامە، چاودێری سیاسی لەبارەی کاریگەریەکانی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بڕیارێکی چاەڕوانکراوبووە نەک سوپڕایز بووبێت، لەدوای ساڵی ٢٠١٤ کاتێک بڕیاردرا لەکۆبوونەوە نەوت سەربەخۆ بفرۆشن، بەڵام حکومەتی عیراق ئەوکات سکاڵای دژی فرۆشتنی نەوتی هەرێم تۆمارکرد لەو دادگایە، ئەوکات دادگا پێی ڕاگەیاندن کەلێکۆڵینەوە دەکەن بۆ ماوەی چوارساڵ ئەوکات بڕیار دەدەن.

دەشڵێت، ئێستا کە دادگا بڕیاریداوە دوو ئەگەر هەیە یەکێکیان ئێستا گەیشتبن بە یەکلاکردنەوەی کەیسەکە، یاخود هەندێ وڵات یا لایەنی سیاسی لەعیراق جارێکی تر کەیسەکەی جولاندبێ. ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر پەیوەندیەکانی هەولێر و بەغداد دەبێت، ئەگەر لەدوو ڕۆژی داهاتوو دەرچەیەک نەدۆزرێتەوە بۆ دەست پێکردنەوەی ڕۆیشتنی نەوتی هەرێم و دۆخی دارایی نەخرێتەوە باری ئاسایی خۆی تاپەسەندکردنی بوودجە کاریگەری خراپی دەبێت.

باسی لەوەشکرد، ئەو بابەتە جگە لەڕەهەندی یاسایی، ڕەهەندی سیاسی هەیە و پێویستە هەرێمی کوردستان سیاسیانە مامەڵە بکات بەیەک دەنگی کاری بۆ بکرێت، ئەگەر ئەوە نەکرێت ڕەنگە کۆمەڵێک دۆسیەی تری یاسایی بجولێندرێت، چونکە هۆکاری سەرەکی دەرچوونی بڕیارەکەش زیاتر دەگەڕێتەوە بۆ ناتەبایی هێزە کوردیەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی کە ناتەبایی وایکردوە ئەدای سیاسی هەرێم بەرامبەر بەغداد لاواز بێت. جەختیشیکردەوە، تاکە ڕێگای بەهێزبوونەوەی هەرێمی کوردستان بەیەکەوەبوونی هێزە کوردیەکانە تاوەکو فیدڕاڵی هەرێمی کوردستان بپارێزرێت، بەڵام تائێستا لێرە ئەوە بەدی ناکرێت لەخراپترین دۆخی سیاسیداین، ئێستا بەشێکی سەرەکی حکومەت دەوام ناکەن، پەڕلەمان ناتوانێ لەسەر ئەو پرسانە کۆببێتەوە چونکە ڕێککەوتنی سیاسی لەبەردەست نیە بڕیاری پێویست لەسەر پڕۆژەکان بدات بۆ ئەوەی کارتی فشارت بەهێز بکات و بتوانی ڕووبەڕووی عیراق ببیەوە.

بەرشەلۆنە یاریزانێكی بەڕازیلی دەكڕێت
پێشت بەرشەلۆنە یاریزانێكی بەڕازیلی دەكڕێت
كێشەی ئاوسانی سك و غازات لە مانگی ڕەمەزاندا
دواتر كێشەی ئاوسانی سك و غازات لە مانگی ڕەمەزاندا
ەیوەندیدار