خەزعەلی: ئاگربەستە بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا



قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق پێیوایە، عێراق بازدانێكی ئابووری و خزمەتگوزاری بەدەست دەهێنێت لە ئەگەری بەدەستهێنانی پاڵپشتی بۆ حكومەتی ئێستا بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی، ئاماژە بە ئاگربەستیش دەكات لەدژی ئەمریكاییەكان، تا ببێتە دەرفەت بۆ حكومەت تا دانوستانیان لەگەڵ بكات.

خەزعەلی لە دیمانەیەكی تەلەفیزیۆنیدا ڕایگەیاند:”دەرفەتێكی مێژوویی هەیە بۆ بەدەستهێنانی بازدانێكی ئابووری و خزمەتگوزاری، لە ئەگەری پشتیوانیكردن لە حكومەتی ئێستا”.

بە وتەی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیب:”هیچ پەیوەندییەكیان بۆ بەیەك گەیشتن لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا نییە، هێزەكانی مقاوەمەش ئاگربەستییان داوە بە چوارچێوەی هەماهەنگی، تا سەرۆك وەزیران دانوستان لەگەڵ لایەنی ئەمریكا بكات”.

خەزعەلی ڕەتیكردەوە هێزەكانی مقاوەمەی عێراقی، پەیوەندییان بەو ڕووداوانەوە هەبێت كە لەئێستادا لە سوریا ڕوودەدەن”.

 

 

 

كێشەی ئاوسانی سك و غازات لە مانگی ڕەمەزاندا
پێشت كێشەی ئاوسانی سك و غازات لە مانگی ڕەمەزاندا
فایننشاڵ تایمز: دۆلار فشەڵی ئابووری عێراقی دەرخست
دواتر فایننشاڵ تایمز: دۆلار فشەڵی ئابووری عێراقی دەرخست
پەیوەندیدار