دەرمانسازێك دەستگیركرا ماددەی هۆشبەری دروستكردووە



دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، دەرمانسازێك لەپارێزگای بەسرە دەستگیركرا، كە ماددەی هۆشبەری دروستكردووە و بڕێكی زۆر دەرمانی قەدەغەكراوی پێ گیراوە .

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، كە ئەمڕۆ دووشەممە 27ی 3ی 2023 لەئەنجامی گەیشتنی زانیاری دروستی هەواڵگری و دەركردنی مۆڵەتی دادگا، توانرا دەرمانسازێك لە پارێزگای بەسرە دەستگیربكرێت كە ماددەی هۆشبەری دروستكردووە و بازرگانی پێوەكردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەكاتی دەستگیركردنی تاوانباردا دەستبەسەر دەمانچەیەك و بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەر و خواردنەوەی هۆشبەر و دەرمانی قەدەغەكراودا گیراوە، تاوانبار رادەستی لایەنی پەیوەندیدار كراوە بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی بەرامبەری.

بەفرباین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە تا پلەی بەستن
پێت بەفرباین دەستپێدەكاتەوە و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە تا پلەی بەستن
كەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەكات
دوات كەشناسی پێشبینی بارینی بەفر و باران دەكات
پەیوەندیدر