ڕاگیرانی هەناردەی نەوت پشكی كۆمپانیا نەوتییەكانی دابەزاند



 

لە ئەنجامی بڕیاری دادگەی پاریس بۆ راگیرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان پشكی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێم كار دەكەن، دابەزیوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا لەئەنجامی بڕیاری دادگەی پاریس داخراوە.

بەپێی زانیارییەكان پشكی كۆمپانیای جەنەل ئێنەرجی لە هەرێمی كوردستان 16% دابەزیوە.

هەروەها كۆمپانیای گەلف كیستۆن كە لە كێڵگەی نەوتی شێخان لە هەرێمی كوردستان كە گەورەترین كێڵگەی نەوتییە كار دەكات، بە ڕێژەی 22% دابەزیوە، ئەوەش زۆرترین دابەزینە لە ئابی ساڵی 2021وە.

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند دەبێت هەموو لایەك تێگەیشتنیان بۆ بڕیارەكەی دادگەی پاریس هەبێت كە دوای ماوەیەكی زۆر و دوای لێكۆڵینەوە و بەڵگەی زۆر بڕیاریداوە، بۆیە هیچ كاتێك ناگەڕێینەوە بۆ پێش بڕیارەكەی دادگەی پاریس، هیچ كەسێك ناتوانێت بەبێ رەمەزاندی بەغدا نەوتی هەرێم بفرۆشێت.

ئاماژەی بەوەشكرد لەگەڵ هەرێم دەگەینە ڕێككەوتن و لە مەودوا نەوتی هەرێم لە ژێر چاودێری بەغدادا دەفرۆشرێت و دەبێت هەموو لایەك رێز لە بڕیارەنێودەوڵەتییەكان بگرن.

لەلایەكی دیكەوە بەپێی ڕاپۆرتێكی كەناڵی فڕانس 24ی فەڕەنسایی، بڕیارە بەمنزیكانە شاندێكی عێراق سەردانی توركیا بكات بۆ ڕێككەوتن لە نێوان هەردوولادا لەسەر میكانیزمیی نوێی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دوای بڕیارەكەی دادگەی پاریس.

لای خۆیەوە جێگری سەرۆكی لیژنەی نەوت و گازی پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای پارتی ڕایگەیاند دوای ڕێككەوتنی هەرێم و بەغدا ئەمڕۆ یان سبەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.

خوێندن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكانی باكووری كوردستان دەستیپێكردەوە
پێشت خوێندن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكانی باكووری كوردستان دەستیپێكردەوە
نرخی بەنزین دادەبەزێت
دواتر نرخی بەنزین دادەبەزێت
ەیوەندیدار