نرخی بەنزین دادەبەزێت



 

بڕیارە ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی نرخی بەنزینی بازرگانی بۆ هەر لیترێك 25 دینار داببەزێت، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانیش هۆكارەكان ڕووندەكاتەوە.

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆوە نرخی هەرسێ‌ جۆرەكەی بەنزین بۆ هەر لیترێك 25 دینار دادەبەزێت.

سەبارەت بە هۆكارەكانی نزمبوونەوەی نرخی بەنزین، ئاماژەی بە ئەوە كرد، ئێستا بەنزین زۆرە و خواستیش لەسەری كەمبووتەوە ئەوە یەكێكە لە هۆكارەكان و ناردنی بەنزینی 690 دیناریش لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم و هەروەها ئەو بەنزینەش كە هەرێم خۆی دابینی دەكات كاریگەرییان لەسەر نرخی بەنزینی بازرگانی هەیە.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، لەگەڵ هەرزانبوونی نرخی بەنزیندا نرخی گازیش 50 دینار بۆ هەر لیترێك دادەبەزێت كە نرخی لیترێك گاز لە 850 دینار بۆ 800 دینار بۆ هەر لیترێك دادەبەزێت.

ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بە 975 دینارە و بەو دابەزینەوە دەبێت بە 950 دینار، نرخی لیترێك بەنزینی موحەسەن بە 1175 دینارە دەبێت بە 1150 دینار، لیترێك بەنزینی سۆپەر 1325 دینارە دەبێت بە 1300 دینار.

ئەوە لەكاتێكدایە ماوەی چەند ڕۆژێكە حكومەتی عێراق بەنزینی 690 دیناری بۆ هەرێم دەنێرێت كە تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و حكومەتی هەرێمیش بەنزینی 800 دیناری دابین دەكات.

ڕاگیرانی هەناردەی نەوت پشكی كۆمپانیا نەوتییەكانی دابەزاند
پێشت ڕاگیرانی هەناردەی نەوت پشكی كۆمپانیا نەوتییەكانی دابەزاند
یاسای هەڵبژاردنی هەرێم هەمواردەكرێتەوە؟
دواتر یاسای هەڵبژاردنی هەرێم هەمواردەكرێتەوە؟
ەیوەندیدار