خوێندن لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەكانی باكووری كوردستان دەستیپێكردەوە



 

دوای ٤٩ رۆژ راگیرانی خوێندن بەهۆی بوومەلەرزەكانی شەشی شووباتەوە، لە ژمارەیەك لە ناوچەكانی مالاتیا و مەڕەشی باكووری كوردستان دووبارە خوێندن دەستیپێكردەوە.

لە ئاكامی ئەو بوومەلەرزانەی شەشی شوبات بەگوڕی ٧،٧ و ٧،٦ لە هەردوو شاری پازارجك و ئەلبستان روویان دا و ١١ پارێزگای توركیا و باكووری كوردستانیان گرتەوە، بەهۆی زیانە زۆرە گیانی و ماڵییەكانی بوومەلەرزەكان بە “كارەساتی سەدە” پێناسە كران و ژمارەیەكی زۆری ناوەندەكانی خوێندنیش لەو پارێزگایانە داخران كە زیانی زۆریان بەركەوتبوو.

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی مالاتیا، هەتیجە ئۆزدەمیر رایگەیاند دوای تێپەڕینی ٤٩ رۆژ بەسەر روودانی بوومەلەرزەكاندا، ١٢ هەزار و ٣٠٩ قوتابی چوونەتە هۆڵەكانی خوێندن لە ١٤١ قوتابخانە لە هەشت شاری مالاتیا و هەموو هەوڵێكیش خراوەتە گەڕ بۆ ئەوەی قەرەبووی كاتی رۆیشتوو بۆ قوتابییان بكرێتەوە.

هەتیجە ئۆزدەمیر سەرنجی خستە سەر ئەوەی هێشتا چەند قوتابخانەیەك ماون بكرێنەوە بە رووی خوێندندا : “١١ هەزار و ٥٠٠ زیانبەركەوتووی بوومەلەرزەكان لە ١٢٩ قوتابخانەدا دەمێننەوە، بۆیە نەمانتوانیوە جارێ ئەوان بكەینەوە”.

هەروەها دوای نۆژەنكردنەوەی ئەو قوتابخانانەی لە شاری ئاندرن سەربە پارێزگای مەڕەش بەهۆی بوومەلەرزەكانەوە زیانیان بەركەوتبوو، ئەمڕۆ خوێندن دەستی پێ كردەوە و لەو میانەیەدا ئەمڕۆ قوتابخانەی سەرەتایی توفانپاشا كە نزیكەی ٢٧٨ قوتابی لەوێ دەخوێنن قوتابییەكان چوونە هۆڵەكانی خوێندنەوە.

هەرێم لەبارەی ڕاگیرانی نەوتەوە ئاگادارییەكی دایە كۆمپانیا نەوتییەكان
پێشت هەرێم لەبارەی ڕاگیرانی نەوتەوە ئاگادارییەكی دایە كۆمپانیا نەوتییەكان
ڕاگیرانی هەناردەی نەوت پشكی كۆمپانیا نەوتییەكانی دابەزاند
دواتر ڕاگیرانی هەناردەی نەوت پشكی كۆمپانیا نەوتییەكانی دابەزاند
ەیوەندیدار