چاوبازە بەس مردن ناگەڕێنێتەوە



شارەزایەكی گیا دەرمانی ڕایدەگەیەنێت ، هەر چەندە پێتان دەكرێت چاوبازە (چاوبازەڵە) بخۆن سوودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، دەشڵێت،” بەس مردن ناگەڕێنێتەوە”.

محەمەد حاجی عەلی، شارەزای گیا دەرمانی لە هەرێمی كوردستان و عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەم گیایە لە كۆمەڵی گیای ( چەق چەقە یا كاسنی یا هندبا ) بە فارسی ( قاصدك) بە ئینگلیزی ( dandelion ) بە عەرەبی ( گرخشقون) لە وەرزی بەهار لە بەردەم ماڵ و لە كۆڵان و زەویە چۆڵەكاندا هەیە، شێوازی تایبەتی گەڵاكانی و گوڵەكەی بە ئاسانی دەناسرێتەوە.
وتیشی ،” چاوبازە لە دێر زەمانەوە وەكو سەوزە و وەكو دەرمان بەكاردەهێنرێت، گەڵاكانی وەكو سەوزە و گوڵ و ڕیشەكەی بەشێوەی چایی دەم دەكرێت و دەخورێتەوە، وەكو دەرمان لەدوای دانانی و ووشك كردنەوەی دەكرێتە ناو ئاوی گەرم و دادەنرێت و دادەپۆشرێت و دەپاڵێورێت و دەخورێتەوە”.

 

گیای چاوبازە و سوددەكانی:
سودەكانی :
١. چارەسەری شێرپەنجە: بەتایبەتی ڕەگی گیاكە زۆر چارەسەرێكی كاریگەرە بۆ هەموو جۆرێكی نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتی شێرپەنجەی ( خوێن، كۆلۆن، سیەكان ، پڕۆستات )
٢. چارەسەری جگەر و نەخۆشیەكانی : بۆ زەردویی و كەمكاری جگەر و چالاك كردنی و خۆش بونەوەی التهابی جگەر و هەڵاوسانی
٣. شلەی زراو دەڕێژێت و كیسەی زراو پاك دەكاتەوە و پارێزگاری دەكات لە دروست بونی بەردی زراو
٤. چارەسەری نەخۆشیەكانی گەدەو ڕیخۆڵە و كۆلۆن ; ئاسان كردنی هەزمی خۆراك ، چارەسەری قەبزی
٥. چارەسەری بەرزی پەستانی خوێن
٦. چارەسەری نەخۆشی شەكرە
٧. چارەسەری كۆبونەوەی ئاوی زیاد لە لەشدا چونكە میزكردن زۆر دەكات
٨. دژی زوو پیربون : مێشك بەهێز دەكات و دژی نەخۆشی ئەلزایمەر و لەبیرچونەوە یە، بینینی چاو بەهێز دەكات و پێست جوان دەكات
٩. بۆ نەخۆشیەكانی ئافرەت : چارەسەری ئازاری سوڕی مانگانەی ئافرەت ، دواكەوتنی سوڕی مانگانەی ئافرەت ، زۆر كردنی شیری دایك ، التهابی ژنانە ( ئاوی كوڵاوی گیاكە دەكرێتە ناو تەشتێك ئاوی شلەتێن و لەناویدا دادەنیشێت بۆ ماوەی بیست خولەك )
١٠. هەوكردنی گورچیلەو میزەڕۆ
١١. هەوكردنی و گەورەبونی پرۆستات
١٢. هەوكردنی پێست و بیرۆ
١٣. چارەسەری ئازاری جومگەكان و ڕۆماتیزم
١٤. چارەسەری نەخۆشی دا‌و الملوك واتە زۆربونی ترشی یوریك لە خوێن
١٥. دژی میكرۆب و قارچ و ڤایرۆس
١٦. دژی التهابی ناو لەش
١٧. دژی ئازار و مسكنە
١٨. بەرگری لەش بەهێز دەكات
١٩. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ ڤیتامینەكانی ( ئەی ، سی ، دی و كەی)
٢٠. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ كانزاكانی وەكو ( ئاسن ، مەگنیسیۆم ، مەنگەنیز ، پۆتاسیۆم ، گۆگرد، سۆدیۆم )
٢١. سەرچاوەیەكی دەوڵەمەندە بۆ پڕۆتینی گیایی
شێوازی ئامادەكردنی :
گەڵاكانی لەدوای شۆردنی وەكو سەوزە دەكرێتە ناو زەڵاتە یا ترشیات كە لەوانەیە تامی كەمێك تاڵ بێت بۆیە دەكرێت لەگەڵ ئاوی لیمۆ بوخرێت
وەكو دەرمان لەدوای شۆردنی و دانانی و ووشك كردنەوەی لە سێبەر لە ( گەڵاكانی ، گوڵەكەی یا ڕەگ و ڕیشە) دەكرێتە ناو ئاوی گەرم و وەكو چایی دەم دەكرێت و دواتر دەخورێتەوە یا دەكرێت بكرێتە ناو قابلەمەیەك و بكوڵێنرێت تا ئاوەكەی دەبێتە نیوە و لەدوای ساردبونەوە دەپاڵێورێت و لەناو شوشەیەك لە بەفرگردا هەڵدەگیرێت ژەمی پەرداخێك بوخرێتەوە.

بەهۆی بارانەوە سبەینێ‌ كرا بە پشوو
پێشت بەهۆی بارانەوە سبەینێ‌ كرا بە پشوو
لیستێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت
دواتر لیستێكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ڕادەگەیەنرێت
ەیوەندیدار