گەرمیان ؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، لە گەڕەكی شەهیدانی قەزای كەلار بەهۆی پێكدادانی ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕ سكیلێكەوە دوو كەس برینداربوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان بڵاویكردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 25ی 3ی 2023 بەهۆی پێكدادانی ماتۆڕ سكیلێك و ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كراون”مەلیكە”لەگەڕەكی شەیدانی قەزای كەلار نزیك قوتابخانەی كوردستانی نوێ دوو كەس برینداربوون.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە بریندارەكان لێخوڕ و سەرنشینی ماتۆڕسكیلەكەبوون، لێخوڕەكە لەدایك بووی ساڵی 2007ە و سەرنشینەكەی لەدایكبووی 2006ە، هەردووكیان دانیشتوی گوندی ساڵەح ئاغان و گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار، لەلایەن تیمی هاتووچۆو لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستی پێكردوە.

چۆن خۆمان لە تینوویەتی مانگی ڕەمەزان بپارێزین ؟
پێشت چۆن خۆمان لە تینوویەتی مانگی ڕەمەزان بپارێزین ؟
ماوەی چوار ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی سامان عەبدوڵڵا و سۆنیا ئەمجەد بەردەوامە
دواتر ماوەی چوار ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی سامان عەبدوڵڵا و سۆنیا ئەمجەد بەردەوامە
پەیوەندیدار