ماوەی چوار ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی سامان عەبدوڵڵا و سۆنیا ئەمجەد بەردەوامە

  • 319 بینین

ماوەی چوار ڕۆژە گەڕان بە دوای تەرمی سامان عەبدوڵڵای تەمەن 35 ساڵ و سۆنیا ئەمجەد بەردەوامە ، كە لە ماوەی كەمتر لە شەو رۆژێكدا كەوتنە نێو ئاوەوە خنكان.

سامان عەبدوڵڵای تەمەن 35 ساڵ، رۆژی چوارشەممەی رابردوو لەكاتی راوی ماسی لەگەڵ دوو هاوڕێی بەلەمەكەیان وەرگەڕا دوو هاوڕێكەی رزگاریان بوو، بەڵام ئەو خنكا لەو كاتەوە تا ئێستا گەڕان بەدوای تەرمەكەیدا لە بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە.

هاوكات ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، كچێكی تەمەن هەشت ساڵ بەناوی “سۆنیا ئەمجەد” كە لەگەڵ باوكی سەرقاڵی ئاودانی دەخڵودان بوون، پێی خلیسكاوەو كەوتووەتە ناو زێی گەورەوە و خنكاوە، بەڵام تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

گەرمیان ؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە
پێشتر گەرمیان ؛ ڕووداوێكی هاتووچۆ دوو قوربانی لێدەكەوێتەوە
نرخی گەشتی عومرە گران كرا
دواتر نرخی گەشتی عومرە گران كرا
پەیوەندیدار