بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە



بانكی ناوەندی عیراق زیاتر لە 261 ملیۆن دۆلاری ئەمریكایی دەخاتە بازاڕەوە كە بە بڕێكی زیاتر بەراورد بە ڕۆژی پێشوو دادەنرێت، لە هەمان كاتدا نرخی دراوەكە لە بازاڕەكانی ناوخۆدا، تائێستاش بەشێوەی چاوەڕوانكراو دانەبەزیوە و لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بانكی ناوەندی عیراق، بڕی 261 ملیۆن و 660 هەزار و 573 دۆلاری خستەبازاڕەوە، ئەمەش بە بڕێكی زیاتری فرۆشتنی ئەو دراوە دادەنرێت بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.

ناوەندی دەڵێت: “لە كۆی گشتی پارەكە 62 ملیۆن و 800 هەزار دۆلاری بەشێوەی كاش فرۆشراوە و ئەوی تر كە 198 ملیۆن و 860 هەزار و 587 دۆلار بوو بۆ پتەوكردنی ڕەسیدی بانكەكان بووە لە دەرەوەی وڵات”.

هەر لە بەیاننامەكەی بانكی ناوەندیدا هاتووە، ”لە پرۆسەكەدا 13 بانك بۆ دابینكردنی داواكاریی نەختینە و 23 بانك بۆ داواكارییەكانی پتەوكردنی ڕەسیدی دەرەوەی وڵات و 168 كۆمپانیا بەشدارییان كردووە، هەر دۆلارێكیش بە 1310 دینار فرۆشراوە.

ئێوارەی پێنج شەممە، نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بە 156 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا حكومەت و بانكی ناوەندی جەخت لەسەر دابەزینی نرخی دراوە ئەمریكاییەكە دەكەنەوە لەبەرامبەر دیناری عیراقی بۆ 1310 دینار بۆ دۆلارێك.

 

دوای سێ ساڵ چاوەڕوانی لە بەریتانیا ژنێك لە هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
پێشت دوای سێ ساڵ چاوەڕوانی لە بەریتانیا ژنێك لە هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا
ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی هیندیدا گرت
دواتر ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر بڕێكی زۆر گۆشتی هیندیدا گرت
ەیوەندیدار