دوای سێ ساڵ چاوەڕوانی لە بەریتانیا ژنێك لە هەولێر نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، دوای سێ ساڵ چاوەڕوانی ئەندجامدانی نەشتەرگەری لە وڵاتی بەریتانیا دواجار دێتە هەرێمی كوردستان و لەهەولێر نەشتەرگەیەكی سەركەوتووی بۆ ئەنجام درا .

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە ژنێكی بەڕەگەز بەریتانی نەخۆشی بەردی زراوی هەبووە، دوای ئەوەی هەوڵی زۆریدا و چەندین جار سەردانی پزیشكی كردووە، نۆرەی چاوەڕوانی زۆر دوور بۆ دانراوە لەكاتێكدا ئازاری زۆر بووە دانانی نۆرەی نەشتەرگەریەكەی سێ ساڵ بوو لە بەریتانیا، بڕیار دەدات بێتە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەشاری هەولێر نەشتەرگەریی دەرهێنانی بەردی زراو سەركەوتووانە بۆ ئەنجامدرا و لەئێستادا تەندروستی باشە و بڕیارە بگەڕێتەوە وڵاتی خۆی و سوپاسی پزیشك و كارمەندان و نەخۆشخانەی كرد.

پارەی گواستنەوە كەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق تووشی شڵەژان دەكات
پێشت پارەی گواستنەوە كەمپی ڕاهێنانی هەڵبژاردەی عێراق تووشی شڵەژان دەكات
بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
دواتر بانكی ناوەندی دۆلاری زیاتر دەخاتە بازاڕەوە
ەیوەندیدار