بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بۆ كاتی بوومەلەرزە بڵاودەكاتەوە



بەرگری شارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەرچەندە پێشبینیكردنی كاتی ڕوودانی بوومەلەرزە ئەستەمە، بەڵام بە مەبەستی دووركەوتنەوە و رێگریكردن لەو مەترسیانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزە دەكەوێتەوە پێویستە بە خێرایی ڕێگا چارەی گونجاو بگرینەبەر.

بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بۆ كاتی ڕوودانی بوومەلەرزە بڵاودەكاتەوە و ڕایگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەی پێشبینیكردنی كاتی ڕوودانی بوومەلەرزە ئەستەمە، هیچ كات ناتوانرێت پێشبینی كاتەكەی بكرێت ، بەڵام پێویستە لەكاتی ڕووداوەكە ڕەچاوی ڕێنماییەكان بكرێت ، بۆ ئەوەی كارەساتی ناخهەژێن ڕوونەدات .

ڕێنماییەكان :
1. چۆڵكردنی ماڵ و باڵەخانەی نیشتەجێبوون دەستبەجێ و وەستان لە گۆڕەپانە چۆڵەكاندا..
2 . دووركەوتنەوە لە پەنجەرە شوشەكان بە مەودایەكی پارێزراو لە كاتی چۆڵكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون.
3. بە هیچ شێوەیەك سەرنەكەوین بۆ سەربانی ماڵ و باڵەخانەكان.
4. دوور كەوتنەوە لە دیوار و سیاج و ستارەی سەربانی ماڵان، بالكۆن، هەر جۆرە سەقفێكی تر و تابلۆی ریكلامی هەڵواسراوی سەر باڵەخانە بەرزەكان.
5. دوور كەوتنە لە عەمود (تاوەر) هێڵی كارەبا و درەختە بەرزە وشكبوەكان.
6. لە كاتی ڕوودانی (داڕووخان) بە تایبەتی باڵەخانە بەرزەكان تا بتوانین دووربكەوینەوە لە ئەگەری ڕوودانی هەر داڕمانێكی زنجیرەیی.
7. وەستاندنی ئۆتۆمبێل و دابەزین لێی، دووربین لە ترس و دڵەڕاوكێ، تا بتوانین دووربكەوینەوە لە وەستان لە سەر پرد و ژێر پرد و باڵەخانەی بەرز و ناو تونێلەكان.
8. پێویستە كارمەندانی دامەزراوەكانی دەوڵەت هێمن و لەسەرخۆبن لە كاتی چۆڵكردنی فەرمانگەكانیان و پاڵنەنێن بە یەكەوە لە كاتی دەرچوون لە دەرچەكان (exit)
9. ئەگەر كەسێك لە دەرەوەی ماڵ بوو پێویستە مەودا و ڕووبەرێكی زۆر نەجوڵێت بۆ گەڕان بەدوای گۆڕەپانی چۆڵدا و پاش چاوەڕوانی ئەوجا بگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە.
10. دووركەوتنەوە لە باڵەخانەی نیشتەجێبوون و باڵەخانە نهۆم بەرزەكان لەبەرئەوەی زۆرترین كاریگەریان دەكەوێتە سەر لە كاتی زەمین لەرزەدا.
11. بەكارنەهێنانی ئەسانسۆری كارەبایی لە ئەگەری تێكچوون و كەوتنەخوارەوە بە تایبەتی ئەگەر كارەبای لێ ببڕێت.
12. لە كاتی تەواوبوونی زەمین لەرزەدا پێویستە بۆ ماوەیەكی كەم بوەستین لەبەرئەوەی لەوانەیە لە كاتی تەواوبوونیدا جوڵە (لەرزە) ی گەڕاوەی تر بەدوای خۆیدا بهێنێت.
10. دووركەوتنەوە لە كەنار دەریاكان لەبەرئەوەی زەمین لەرزەكان زۆرجار بەرزبوونەوەی شەپۆلەكان (تسۆنامی) لەگەڵدایە.
14. بە شێوەیەكی دەروونی خۆت ئامادە بكە بۆ زەمین لەرزەی دواتر و ڕوودانی بە دوور مەزانە.
15. پێویستە مامۆستایان خوێندكاران هێوربكەنەوە و بیانبەنە دەرەوە لە پۆلەكانیان بۆ گۆڕەپانی قوتابخانە یاخود گۆڕەپانی چۆڵی تر نزیك لە قوتابخانە.
16. لەسەر خاوەن كارگەكان پێویستە شوێنی كارەكانیان چۆڵ بكەن لە كرێكار ، وە سەرچاوەی كارەبا و بكوژێننەوە و قفڵی خەزانی غاز و سوتەمەنیەكان بگرنەوە هەمان ڕێكار بۆ یەكەكانی نیشتەجێبوون و ماڵیش پێویستە،
17. لەسەرخۆبە و خۆت شپرزە مەكە و بە شێوەیەكی دروست مامەڵە بكە لەبەرئەوەی زەمین لەرزە كارەساتێكی سروشتیە و پێویستە مامەڵەی لەگەڵ بكرێت هەر وەك پێناسە كراوە بەوەی كە بریتییە لە هێزێكی مت (شاراوە) ی زیادە لە زەویدا كە ئازادبوونی (دەرچوونی ئەو هێزە) بە شێوەیەكی لە پڕە.
18. پێویستە بە زوترین كات پەیوەندی بكرێت بە هێڵی كۆنترۆڵی بەرگری شارستانی 115 كە بێ بەرامبەرە بۆ هەموو تۆڕەكان لە ئەگەری ڕوودانی ڕووداوی نەخوازراوە (خوانەخواستە)

مامۆستایەكی بەشی جیۆلۆجی؛ناوچەی بوومەلەرزەكەی ئەمشەو لە خوار ٦ پلەوە بوومەلەرزەی تێیدا ڕوودەدات
پێشت مامۆستایەكی بەشی جیۆلۆجی؛ناوچەی بوومەلەرزەكەی ئەمشەو لە خوار ٦ پلەوە بوومەلەرزەی تێیدا ڕوودەدات
وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار لەهاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
دواتر وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار لەهاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار