وەزارەتی بازرگانی عێراق لەبارەی وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار لەهاووڵاتیان ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە


وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایدەگەیەنێت ، لەبەرامبەر وەرگرتنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشە خۆراك هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت .

وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، كە ئێستا دابەشكردنی كارتی ئەلیكترۆنی بەشە خۆراك لە پارێزگای نەجەف دەستیپێكردووە و بەهیچ شێوەیەك پارە لە هاووڵاتیان وەرنەگیراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لەداهاتوویەكی نزیكدا بە كارتی ئەلیكترۆنیی بەشە خۆراك دابەش دەكرێت، لە بری فۆرمی خۆراك وەرگرتنی بڕی 50 هەزار دینار لە هاووڵاتیان دوورە لە راستییەوە.

 

بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بۆ كاتی بوومەلەرزە بڵاودەكاتەوە
پێشت بەرگری شارستانی سلێمانی ڕێنمایی بۆ كاتی بوومەلەرزە بڵاودەكاتەوە
كەشناسی هەرێم؛ تا بەرەبەیان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە
دواتر كەشناسی هەرێم؛ تا بەرەبەیان ئەگەری بارینی كەمێك نمە باران هەیە
پەیوەندیدار