پارتی: بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕینەوە بۆ خانەقین



بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتن لەگەڵ حكوومەتی عێراق كراوە كە بارەگاكانمان لە سنووری خانەقین چۆڵ بكرێن و بە پێشمەرگە و ئاڵای كوردستانەوە بگەڕێینەوە و سەرجەم بارەگاكانمان وەرگرینەوە .

ئەكبەر حەیدەر بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە خانەقین، ، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە:”دوای ئەوەی وەكوو بەرپرسی لقی 15ی پارتی دیموكراتی كوردستان دەستبەكار بووین هەمان پلان و بەرنامە و سیاسەتی پارتی دیموكراتی كوردستان جێبەجێ دەكەین و ئەوەی لەتوانادا بێت خزمەتی میللەتی خۆمان دەكەین بێ جیاوازی، بۆیە هەوڵەكانمان هەمووی بۆ خزمەتی خەڵكی دەڤەرەكە دەبێت.”

بە وتەی ئەكبەر حەیدەر: ”كێشە و گرفتەكان لە ڕووی خزمەتگوزاری و ئەمنیەتەوە لە ئەو ناوچانە حكوومەتی عێراق لێی بەرپرسیارە و پێویستە ئەوان خزمەتی ناوچكە بكەن، بەڵام ئێمە لە خزمەتی خەڵكی خۆمان دەبین و هەمیشە دەرگامان كراوەیە بۆ خەڵكی خۆمان، بۆیە ئەركی ئێمە خزمەتكردنی خەڵكی دەڤەرەكەیە و بۆ هەڵبژاردنیش ئێمە لە هەموو هەڵبژاردنێكی پاك و شەفاف دەنگی خۆمان بەدەست هێناوە و ئەگەر ساختەكاری نەكرێت و ئێمەی كورد یەكدەنگ و یەك لیست بین و هاوكاریی یەكتری بكەین، لەجیاتی ئەوەی یەك كورسی بەدەست بێنین دوو كورسی دێنین لە ناوچەكە.

حەیدەر ئەكبەر دەڵێت: ”تا ئێستا بارەگای لقی 15ی پارتی لە خانەقین داگیر كراوە و هێزی وشكانیی تێدایە و بارەگاكانمان چۆڵ نەكراون لە ناوچەكانی دیكەش وەكوو جەلەولا و مەندەلی، بەڵام ڕێككەوتن هەیە چۆڵ بكرێن و بگەڕێینەوە بۆ بارەگاكانی خۆمان، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت حكوومەتی عێراق پابەندی ڕێككەوتنەكە بێت و بە پێشمەرگە و ئاڵای كوردستانەوە بگەڕێینەوە.”

مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی سەردانەكەی سودانی بڵاوكردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێكی دەربارەی سەردانەكەی سودانی بڵاوكردەوە
هەرێمی کوردستان و تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان بەهێزدەکەن
دواتر هەرێمی کوردستان و تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان بەهێزدەکەن
ەیوەندیدار