هەرێمی کوردستان و تورکیا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان بەهێزدەکەن


٢٢ بارزگانی تورکیا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و هەوڵدەدرێت پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەهێزبکەن، یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران هەوڵدەدات هەرێمی کوردستان بکاتە هەرێمێکی وەبەرهێن.

ئەمڕۆ ئیڤێنتێک لە شاری سلێمانی لەلایەن ڕێکخراوی یوساد ئەنجامدرا، کە ٢٢ بارزگانی تورکیا هاتوونەتە پارێزگای سلێمانی، تا پەیوەندییەکانی نێوان بازرگانانی هەرێمی کوردستان و تورکیا بەهێزببێت و ئاڵوگۆڕی بازرگانی زیاترببێت.

مستەفا عەبدولڕەحمان، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکارانی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، زۆرینەی ئەو بازرگانانەی ئەمساڵ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ئەو بازرگانانەن کە خاوەن کارگەن، تا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆکانیش هەوڵ بۆ دروستکردنی کارگە لە ناوخۆ بدرێت و هەرێمی کوردستان ببێتە هەرێمێکی بەرهەمهێنەر.

بەپێی زانیارییەکان ساڵی ٢٠٢١ قەبارەی ئاڵوگۆڕی هەرێمی کوردستان و تورکیا ١١ ملیار دۆلار بووە، ساڵی ٢٠٢٢ بەرزبووەتەوە بۆ ١٢ ملیار دۆلار.

لەگەڵ ناجێگری بەهای دۆلاردا نرخی کاڵا و خواردەمەنییەکانیش بەرزبووەتەوە، سەرۆکی یەکێتی هاوردە و هەناردەکاران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، مامەڵەی بازرگانەکان لە نێوان وڵاتاندا بە دۆلارە، هەروەها بەهای دۆلار بەردەوام لە گۆڕانکاریدایە، بۆیە بازرگانەکان دەترسن لەوەی بەهای دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێدانی دۆلار بە نرخی ١٣٢ هەزار دینار زۆر خاوە، تا ئێستا مامەڵەکردن بەو سیستە نەگەشتووەتە ١٠٠ مامەڵەی بازرگانی، بەڵام ئەگەر پڕۆسەکە خێراتربێت ئەوا کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی کاڵاکان.

پارتی: بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕینەوە بۆ خانەقین
پێشت پارتی: بە ئاڵای كوردستانەوە دەگەڕینەوە بۆ خانەقین
كەركوك، كەسێك بە 400 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا
دواتر كەركوك، كەسێك بە 400 هەزار دۆلارەوە دەستگیركرا
پەیوەندیدار