زانکۆی سەلاحەدین: ئەو خوێندکارانەی سەردانی مەزاری نەمرانیان کردووە بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە

  • 261 بینین

کەمێک پێش ئێستا لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگای هەولێر- باسرمە ١٨ کەس بریندار بوون زانکۆی سەلاحەدینیش دەڵێت:” ئەو کەسانە خوێندکار نین و ئەوان بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە”.

‎سامان عەبدوڵلا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر رایگەیاندووە، هەواڵی وەرگەڕانی پاسێکی قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین دوورە لە ڕاستییەوە و سەرجەم ئەو قوتابییانەی زانکۆی سەلاحەدین کە ئەمڕۆ سەردانی مەزاری نەمرانییان کردووە بە سەلامەتی گەڕاونەتەوە هەوڵیر و هیچ کێشەیەک دروست نەبووە و ئەو پاسەی وەرگەڕاوە قوتابی زانکۆی سەلاحەدینی تێدا نییە

هەروەها فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ڕاگەیاند، کەمێک بەر لەئێستا لەڕوداێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای سەرەکی (باسرمەهەریر قەندیل )لەبەرامبەر ناحیەی باسرمە،18کەس برینداربوون.

حكومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە كۆدەبێتەوە
پێشتر حكومەتی عێراق لە بارەی بودجەوە كۆدەبێتەوە
پێدانی قەرزی كشتوكاڵی دەستی پێكرد و جووتیارێك 100 ملیۆنی وەرگرت
دواتر پێدانی قەرزی كشتوكاڵی دەستی پێكرد و جووتیارێك 100 ملیۆنی وەرگرت
پەیوەندیدار