“پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدا بچێتەوە”



 

چاودێرێكی سیاسی ڕایدەگەیەنێت، ڕاپەڕین دەستكەوتێكی گەورەبوو بۆ ڕزگاربوون لەزوڵم، لەبەر ئەوە پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدابچێتەوە.

ڕێبین شەمامكی، چاودێری سیاسی لەبارەی كاڵبوونەوەی بەشداری هاووڵاتیان لەیادەكانی ڕاپەڕین بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕاپەڕین یادێكی مەزن بوو، بەڵام وردە وردە یادەكە كاڵ دەبێتەوە تائەو ڕادەیەی خەڵك هەست بەشەرمەزاری دەكات بەتایبەت ڕاپەڕین دەستكەوتێكی گەورەبوو بۆ ڕزگاربوون لەزوڵم، بەڵام ئەمڕۆ خەڵك بەدەست دەسەڵات و حكومەتی كوردیەوە كەوتۆتەوە دۆخێكی خراپ و بەرگە ناگرێت بۆیەپێویستی بەڕاپەڕینێكی دیكەیە.

دەشڵێت، ئێستا ئەوەی جێگای داخە خەڵكێكی زۆر پەشیمانە لەوەی ڕاپەڕین كراوە كە لەماوەی ٣٢ ساڵ بەرهەمەكە ئێستا دەبینین چۆن بووە، وایكردوە هاوڵاتان پەشیمان ببنەوە، لەبەر ئەوە پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدابچێتەوە، چونكە هەمان هەڵومەرج لەبارە بۆ ڕاپەڕین، ئەگەر تائێستاش نەكراوە هاوڵاتی پێی وایە ئەگەر ڕاپەڕین بكات ئەوا ڕەنگە ئەو قەوارەیە بكەوێتە مەترسی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دەبێت بەخۆداچوونەوەی جدی بكرێت، چیتر ستەم لەخەڵك نەكەن و ئارامگرتنی هاوڵاتیانیش تاقی نەكرێتەوە، دەسەڵاتیش لە ٣٢ ساڵ ئەوەی ئەزموون كردبێ كەدەسەڵاتی ستەمكار ڕۆژێكی هەیە كە باجی دەسەڵاتە ستەمكاریەكە بدات.

 

وەزیری دارایی هەرێم داوای 400 ملیارەكە دەكات
پێشت وەزیری دارایی هەرێم داوای 400 ملیارەكە دەكات
ڤالانتاینی 2046 كارەساتبار دەبێت
دواتر ڤالانتاینی 2046 كارەساتبار دەبێت
ەیوەندیدار