ڤالانتاینی 2046 كارەساتبار دەبێت



پێشبینی بەركەوتنی هەسارەیەكی وێرانكەر بە زەوی دەكرێت

لە هۆشدارییەكی مەترسیداردا ئاژانسی گەردوونناسی ئەمریكایی ناسا دەڵێت “پێشبینیدەكەن لە ساڵی 2046دا بە دیاریكراوی لە ڕۆژی 14ی شووبات ڕۆژی خۆشەویستیدا هەسارەیەكی وێرانكەر بەر زەوی بكەوێت”.

ناسا ئاشكرایكردووە، لەو ڕۆژەدا ئەگەرێكی بەهێز هەیە هەسارەیەكی وێرانكەر بە قەبارەی تاوەری بەیزا لە زەوی بدات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ ئەو هەسارەیە پاش 20 ساڵی دیكە بەشێوەیەكی مەترسیدار لە زەوی نزیكدەبێتەوە لە ڕۆژی 14ی شووباتی 2046 لە كاتژمێر 4.44 خولەكی ئێوارەدا.

ئاماژەی بەئەوەشكردووە، تا ئێستا شوێنی كەوتنە خوارەوەی ئەو هەسارەیە دیارینەكراوە.

زانایان دەڵێن بەركەوتنی ئەو هەسارەیە بە زەوی وەك بۆمبێكی ئەتۆمییە دەتوانێت ناوچەیەك وێران بكات، بەتایبەت ناوچەی پڕ دانیشتووان، بەڵام ئەگەر لە دارستانێك بدات، دەتوانێت زۆرتر لە 80 ملیۆن دار لەناوبەرێت.

ئاژانسی ناسا دەڵێت جارێ پێشبینییەكان لەگۆڕاندا دەبن و بەوردی چاودێری ڕەوشەكە دەكرێت.

ژمارەیەك زانا دەڵێن هەفتەی ڕابردوو ئەگەری بەركەوتنی ئەو هەسارەیە بە زەوی1 لە 12.000 بووە، بەڵام دواتر بۆ 1 لە 710 زیادیكردووە و دواتریش بۆ 1 لە 560 زیادیكردووە.

ئەو هەسارەیە ناوی DW 2023یە و هاوشێوەی ئەو هەسارەیەیە كە پێش 66 ملیۆن ساڵ دایناسۆرەكانی كوشتووە.

 

“پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدا بچێتەوە”
پێشت “پێویستە دەسەڵاتی كوردی بەخۆیدا بچێتەوە”
ڕۆژانە ٢٠ هەزار تەن خۆراک لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت
دواتر ڕۆژانە ٢٠ هەزار تەن خۆراک لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت
ەیوەندیدار