ئەمڕۆ یاریی چارەنوسسازە و عیراق ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە



هەڵبژاردەی لاوانی عیراق بۆ خوار تەمەنی 20 ساڵان، لە یارییەكی چارەنوسسازدا لە چوارچێوەی قۆناغی 16ی جامی ئاسیا، ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە.

یارییەكەی ئەمڕۆى عیراق و ئێران كە بە یاریی كۆتایی پێشوەختە ناودەبرێت، لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ بە كاتی بەغدا لە یاریگای ستاد یار لە تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەكستان بەڕێوەدەچێت.

عیراق لە قۆناغی گروپەكاندا لە پلەی دووەم و لە دوای ئۆزبەكستان بۆ قۆناغی 16 سەركەوت، پاش ئەوەی لە یاریی یەكەمدا بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە ئیندۆنیسیای بردەوە و بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر بە ئۆزبەكستانى دۆڕاند و لەگەڵ سوریاشدا بە ئەنجامی 1-1 یەكسان بوو.

یەكێتی و پارتی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆدەبنەوە
پێشت یەكێتی و پارتی لەگەڵ گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو كۆدەبنەوە
بەڤیدیۆ، لە وڵاتێك كرم دەبارێت
دواتر بەڤیدیۆ، لە وڵاتێك كرم دەبارێت
ەیوەندیدار