نرخی نەوت و غاز دابەزی



نرخی نەوتی بازرگانی 50 دینار و غاز و گاز 25 دینار لە شاری سلێمانی دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەریان لە وەرزی سەرمادا نرخەكانیان هەڵكشابوو.

نرخی لیترێك نەوتی سپی لە 1050 دینارەوە بوو بە 1000 دینار، گازوایل لە هەزار دینارەوە بوو بە 975 دینار، غاز بە 675 دینار بوو، ئێستا بە 650 دینارە. .

بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی نەوتی سپی 50 دینار دابەزی و گازوایل و غازیش 25 دینار لە نرخەكانیان دابەزی، ئەوەش دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەریان گرانبوون لە نرخەكانیاندا ڕوویدا.

ئاماژەی بە ئەوەش كرد، ئێستا نرخی لیترێك نەوتی سپی 1000 دینارە و لیترێك گاز 975 دینارە و غاز 650 دینارە.

ئەوە لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەری و بە هۆكاری ئەوەی وەرزی سەرمابوو هاووڵاتییان بۆ خۆ گەرمكردنەوە سوودیان لێوەردەگرت، نرخی غاز و گاز و نەوتی سپی لە هەڵكشاندا بوو.

غاز دوو جۆری هەیە جۆرێكیان حكومەت دابەشیدەكات و نرخی بتڵێك 8 هەزار و 500 دینارە، جۆرێكی دیكەش بازرگانییە و لە بەنزینخانەكاندا دەفرۆشرێت.

 

بە چەند ڕێگایەك دەروونت ئارام بكەرەوە
پێشت بە چەند ڕێگایەك دەروونت ئارام بكەرەوە
سێ كەس لە كرماشان لەسێدارە دران
دواتر سێ كەس لە كرماشان لەسێدارە دران
ەیوەندیدار