سێ كەس لە كرماشان لەسێدارە دران



 

سزای سێدارەی سێ بەندكراو كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو، بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەكانیان و بە شێوەی نهێنی لە بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەت لە شاری كرماشان جێبەجێ كراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، سزای سێدارەی سێ بەندكراو كە تاكوو ئێستا ناسنامەی كەسێكیان بە ناوی كەیومەرس سادق پوور بۆ هەنگاو ئاشكرا بووە و هێشتا ناسنامەی دوو كەسی دیكەیان ئاشكرا نەبووە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەت لە شاری كرماشان جێبەجێ كراوە.

سزای سێدارەی ئەو سێ هاووڵاتییە كە لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان بەسەریاندا سەپاوە، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداریی پارێزەرە و بنەماڵەكانیان جێبەجێ كراوە.

كەیومەرس سادق پوور، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵكی شاری كرێند، ناوەندی شاری داڵاهۆ بووە و ١١ ساڵ پێشتر دەستبەسەر كراوە و لەو كاتەوە تا هەنووكە لە بەندیخانەدایە.

ناسنامەی دوو بەندكراوەكەی دیكە كە خەڵكی كرماشانن، تاكوو ئێستا ئاشكرا نەبووە و لێكۆڵینەوەكان بۆ ئاشكراكردنی ناسنامەی ئەو دوو بەندكراوەی دیكە بەردەوامە.

تاكوو كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەم سێ بەندكراوە لە میدیاكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنە فەرمییەكانی دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیدا بڵاو نەكراوەتەوە.

نرخی نەوت و غاز دابەزی
پێشت نرخی نەوت و غاز دابەزی
سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی S23ی لە عێراق خستە بازاڕەوە
دواتر سامسۆنگ زنجیرەی گالاکسی S23ی لە عێراق خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار