بە چەند ڕێگایەك دەروونت ئارام بكەرەوە



 

شارەزایان و دەروونناسان باس لە چەند هۆكارێك بۆ باشكردنی باری دەروونی و دووركەوتنەوە لەخەمۆكی و دڵتەنگی دەكەن بەبێ ئەوەی هیچ دەرمانێك بەكاربهێنرێت.

ملیۆنان كەس لە سەرانسەری جیهاندا بە دەست خەمۆكی و دڵتەنگییەوە دەناڵێنن، ئەوە زیاتر لەنێو ژناندا باوە، زیاتریش ئەوانەی تەمەنیان هەڵكشاوە و هاوسەرگیرییان نەكردووە.

شارەزایان پشت بەستن بە دەرمان بۆ باشكردنی باری دەروونی بەهۆكارێكی خراپ لێكدەدەنەوە، بەجۆرێك كاریگەری لەسەر باری سۆزداری و مامەڵەی ڕۆژانە دەبێت، بەجۆرێك ژیان بەرەو خراپی زیاتر دەبات، بۆیە ئامۆژگاری هەمووان دەكەن ڕێكاری دیكە بگرنەبەر.

ئەو ڕێكارانەی بۆ باشكردنی ژیان و باری دەروونی پێویستن:
وەرزشی ڕۆژانە: پێویستە ڕۆژانە وەرزش و ڕاهێنانی پێویست بكەین، سوودی بۆ ئارامكردنەوەی باری دەروونی دەبێت.

خەوی پێویست: پێویستە ڕۆژانە بەلای كەمەوە هەشت كاتژمێر بخەوین، خەوێكی باش دەتوانێت ئارامی مێشك و بیركردنەوە و هۆشیاری و سەقامگیری دەروونی درووست بكات، بەتایبەت خەوێك بەزۆری لەشەو دابێت و بە ڕۆژیش لە چالاكیدا بیت، كەمی خەو هۆكارە بۆ خەمۆكی و ئاستەنگكردنی دەرچوونی ئەنزیمی سیروتونین.

سیستمێكی خۆراكی باش: پێویستە سیستمێكی باشی خۆراك پێڕەوبكەین، سیستمێك بە ئۆمیگا 3 دەوڵەمەند بێت وەك ماسی سەلەمۆن و گوێز و بەتایبەت ئەوانەی بەرهەمی سیروتونین زیاد دەكەن لەمێشكدا، لەگەڵ خۆراكی دەوڵەمەند بە ڤیتامین D,B,B1,B3,B6,B9 كە كاریگەرییان لەسەر ئەو مادەیە هەیە.

چالاكی مێشك: چالاكی سوودبەخشی مێشك دەبنەهۆی ئارامبوونەوەی دەروونی و دووركەوتنەوەی مێشك لە بیركردنەوە لە بابەتی نیگەرانكەر و سترێس و ترس.

.

 

نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت نرخی دۆلار بەرزبووەوە
نرخی نەوت و غاز دابەزی
دواتر نرخی نەوت و غاز دابەزی
پەیوەندیدار