پارتی سۆسیال دیموكرات هێزێك دروست دەكات



محەمەدی حاجی مەحمود: ئێمەش دەبێت وەك یەكێتی و پارتی هێزێكی پێشمەرگەمان هەبێت

 

محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستانی كوردستان، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە كە پارتی پێشتر فەوجێكی بۆ سۆسیالیست دروستكردبێت لە ژێر دەسەڵاتی كوڕەكەیدا.

محەمەدی حاجی مەحمود بۆ دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند، “ئەگەر حكومەت بۆمان بكات، بەڵێ 20 هەزار كەسی تر دادەمەزرێنین، چونكە خەڵكی كوردستان هەمووی دۆخی باش نییە و لەلایەكی ترەوە هەتا ئێستا سەقامگیری سیاسی لە هەرێمی كوردستان نییه.”

سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان ئەوەی ڕەتكردەوە كە پارتی ئێستا ئەو هێزە چەكدارییەی دامەزراندبێت “ئەگەر هێزمان بۆ دروست بكەن حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆمان دەكات ، یان پارتی یاخود یەكێتی بیكات مەمنونیان دەبم.”

ئەو ڕایگەیاند سۆسیالیست بە فەرمی داوای دروستكردنی هێزەكەی كردووە و چاوەڕوانی ئەوەیە كە پەسەند بكرێت.

پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لە ساڵی 1976 دامەزراوە و لەو كاتەوە خاوەنی هێزی چەكدارییە، حیزبەكە لە ئێستادا خاوەنی نزیكی 3 هەزار پێشمەرگەیە.

لە پاش كەوتنی موسڵ و فراوانخوازی داعش لە ناوەڕاستی ساڵی 2014، هێزێكی سۆسیالیست كە بە 2 هەزار كەس مەزندە دەكرێت بەشداری كرد لە شەڕەكانی دژ بە داعش لە كەركوك و ناوچە كوردییەكانی تر. لەو شەڕانەدا چەند ئەندامێكی ئەو حیزبە شەهیدبوون لە نێوانیاندا عەتای كوڕی محەمەدی حاجی مەحمود كە لە مانگی 11ی 2014 لە كاتی ڕووبەڕووبونەوەك لەگەڵ داعش لە ناوچەی تەل وەرد لە باشوری رۆژئاوای كەركوك گیانی لە دەستدا.

محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند چاوەڕواندەكات وەكو هێزەكانی یەكێتی و پارتی مامەڵە لەگەڵ ئەو هێزە نوێیە بكرێت كە سۆسیالیست مەبەستیەتی دابمەزرێندرێت.

سەبارەت بە هێزە چەكدارییە 3 هەزار كەسیەكەی ئێستا، ئەو وتی كە خەرجی بەشێكیان لە لایەن وەزارەتی پێشمەرگە وە دابینكراوە‌ و بەشێكی تری لە وەزارەتی ناوخۆیه.

لەئێستادا پارتی و یەكێتی هێزییان هەیە؛ هێزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بەناوی هێزی هەشتایە و هی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش هێزی حەفتایە.

تا ئێستا ژمارەی تەواوی ئەو دوو هێزە دیار نییە. بەرپرسێكی باڵای سەربازی هەرێمی كوردستان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند كە مەزندە دەكرێت هەردوو هێزەكە بەیەكەوە زیاتر لە 200 هەزار پێشمەرگەیان هەبێت. ئەو بەرپرسە ئامادەنەبوو خەمڵاندن بكات لەسەر ئەوەی هێزی كامیان زیاترە و لەوەڵامی ئەو پرسیارەی دەنگی ئەمریكا تەنها گوتی، “كەس بە دۆی خۆی ناڵێت ترشە.”

سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ هێزە نوێكەی سۆسیالیست هاوشێوەی یەكێتی و پارتی، محەمەدی حاجی مەحمود ڕایگەیاند، “ئێمە داوامان لە یەكێتی و لە پارتی كردووە بە فەرمی ئەوان چۆن یەكەی 70 و یەكەی 80 یان هەیە ئێمەش هێزێكمان هەیە نازانم 60ی ناوە یان 90ی ناوە هەتا ئێستا ناوەكەمان جێگیر نەبووە بۆمان. هێزەكانی ئەوان لە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستیەكانیان بۆ دابین دەكرێت، بەڵام ئێمە خۆمان پێویستیەكانی هێزەكەی خۆمان دابین دەكەین.

لەسەر یەكگرتنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ڕێكخستنی هێزە چەكداریەكانی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەیەكی فەرمی سەربازی، محەمەدی حاجی مەحمود پێیوانییە كە هێزەكەی سۆسیالیست هەنگاوەكانی ئەم پرۆسەیە ئاڵۆزتر بكات.

ئەو ڕایگەیاند، “با ئەو هێزەی ئێمەش بخەنە ئەو چوارچێوەیە و لەگەڵ ئەوان یەكبگرنەوە. وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەسەر ئەو بابەتە هاتنه ‌سەرخەت و قسەیان لەگەڵ كردین و وەڵاممان داونەتەوە كە ئێمەش ئامادەین هێزەكەی خۆمان ڕادەستی وەزارەتی پێشمەرگە بكەین بەو مەرجانەی كە هەمانه.”‌

دووەمین كۆڕبەندی هەولێر دەستپێدەكات
پێشت دووەمین كۆڕبەندی هەولێر دەستپێدەكات
لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
دواتر لە رووداوێکی هاتووچۆدا پێنج کەس برینداربوون
ەیوەندیدار