دووەمین كۆڕبەندی هەولێر دەستپێدەكات



 

ئەمڕۆ چوارشەممە، دووەمین كۆڕبەندی هەولێر بە ناونیشانی “خاڵەكانی وەرچەرخان و داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”دەستتپێدەكات.

هەریەك لە، “ناوەند و دامەزاروەكانی وەك پەیمانگەی واشنتن، ئەتلانتیك كاونسڵ، ویڵسن سەنتەر، مێزگردی ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی، سەنتەری ئەمریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە شام، سەنتەری خوێندنەوەی ئیتاڵی، ئۆرسام، ئیرام، قەمەر ئینرجی، ناوەندی فەڕەنسی بۆ توێژینەوە لەسەر عێراق، ڤیژن ئیجوكەیشن، سید فاوندەیشن و فایڤ وەن لاب وەك هاوبەشی سەرەكی، لە بەڕێوەبردن و رێكخستنی چالاكییەكانی كۆڕبەندی هەولێر- 2023ی ناوەندی لێكۆڵینەوەی رووداو” بەشدارن.

تەوەرە سەرەكییەكانی كۆڕبەندی2023ـی هەولێر لەسەر بنەمای ئەو خاڵە وەرچەرخانە داڕێژراون كە ناوچەكە پێیدا تێپەڕ دەبێت چونكە ئاشكرایە جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە قۆناخێكی هەستیار و پڕ لە گۆڕانكاریدا تێپەڕدەبن و كوردستانیش لە ناو جەرگەی ئەم گۆڕانەدایە. هەروەها دەیان پسپۆڕ، سیاسی و ڕۆژنامەوانی ناوخۆیی و دەرەكیش بەشدارن و گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسانە دەكەن.

ئەمڕۆ لە 03:20ـی خولەكی پاش نیوەرۆ، بەپێی بەرنامەی كۆڕبەندەكە، گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی ناوخۆیی هەرێمی كوردستان و پرسەكانی سەقامگیرییە بەڕێوەدەچێت.

دواتر گفتوگۆیەكی دیكەی تایبەت لەگەڵ د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی بەهێزكردنی رۆڵی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.

پانێڵەكانی دیكەی رۆژی یەكەم بەمشێوەیە دەبن:

– گۆڕانكاری لە ئاسایشی وزەی جیهانی و ململانێ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
– وەرچەرخانی دیجیتاڵی لە هەرێمی كوردستان: تەگەرە، سەركەوتنەكان و ستراتیژێكی پەرەپێدان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا
– عێراق دوو دەیە دوای دیكتاتۆری
– توركیای 2023: لە سەد ساڵی خۆیدا بەرەو كوێ دەڕوات
– عێراق لەنێوان دراوسێكانی و هێزە جیهانییەكاندا؛ تەگەرە و بەربەستەكان
– گۆڕانكاری و بەردەوامی لە سیاسەتی ئێران
– كاتی كردارە، بەهێزكردنی رۆڵی ئافرەت لە هەرێمی كوردستان و عێراق
– ململانێ و رۆڵی وڵاتانی زلهێز لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ئەڵمانیا كۆنفڕانسی ژینا و ژیانەوە بەڕێوەچوو
پێشت لە ئەڵمانیا كۆنفڕانسی ژینا و ژیانەوە بەڕێوەچوو
پارتی سۆسیال دیموكرات هێزێك دروست دەكات
دواتر پارتی سۆسیال دیموكرات هێزێك دروست دەكات
ەیوەندیدار