گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ ڕووخسار



پاراستنی گەشی ڕووخسار (دەمو چاو) و هێشتنەوەی بە گەشاوەیی و گەنجی پێویستی بە كۆمەڵێك ڤیتامین هەیە كە ڕۆڵیان هەیە بۆ پاراستن وبەهێزكردنی تەندروستی پێست و ڕێگەگرتن لە چرچ و لۆچی و خاڵی ڕەش و دەركەوتنی هێڵی ڕەش لەژێر چاو.

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ ڕووخسار

١ – ڤیتامین ( D ) : سەرچاوەی سەرەكی بریتی یە لە تیشكی خۆر لە نێوان كاتژمێر 10 ی بەیانی بۆ 4ی عەسر ، لە خۆراكدا بڕێكی زۆر كەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ ، ماسییە چەوریەكان وەك سەلموون و ماكڕوێل .
٢ – ڤیتامین ( C ) :ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە پێكهاتنی كۆلاجین و ڕێگەگرتن لە پیربوونی پێست و دەركەوتنی چرچ و لۆچی و بەڕێژەیەكی بەرز له پێستی دەموچاودا هەیە : گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك ؛ میوە مزرە مەنیەكان ، هەڵوژە ، شلیك ، بیبەر ، هەنار ، قۆخ ، هەرمێ ، كێوی .
٣ – ڤیتامین ( E ) : گرنگە لە پڕۆسەی خوێن مەیین لە جەستە بۆیە یارمەتی زوو ساڕێژ بوونی برین و پەڵەی شین بوونەوەی پێست و شوێنی نەشتەرگەری ئەدات ، سەرچاوەی سەرەكی خۆراك : سپێناخ ، كەلەرم ، كاهوو ، فاسۆلیای سەوز ، بڕۆكلی ، دەنكەكوولەكە ، دەنكی كەتان ، ئەڤۆگادۆ.
٤ – ڤیتامین ( A ) : یەكێكە لە گرنگترین ڤیتامینەكان بۆ تەندروستی پێست و بەكار دەهێنرێت بۆ چارەسەری عازەبە ، هەروەها ڕۆڵی هەیه لە خۆپاراستن لە سووتانی پێست بە هۆی هەتاوەوە، گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك ، میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵیەكان وەك گێزەر ، كاڵەك ، پڕتەقاڵ ، پەتاتەی شیرین ، هەروەها ماست ، هێلكە ، زەیتی جگەری نەهەنگ .
٥- ڤیتامین ( B 3 ) : یارمەتی شێداركردنەوەی پێست و چاك كردنەوەی خانە زیان پێگەیشتووەكان بە هۆی تیشكی سەروو وەنەوەشەیی ئەدات لەگەڵ كەمكردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پێست : گرنگترین سەرچاوەكانی خۆراك ، دانەوێڵەتەواوەكان ، بادام ، فستق ، سەوزە گەڵاتۆخەكان ، ئەڤۆگادۆ .

د. كامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراك

لە شارباژێڕ كەڕنەڤاڵی ئازادكردنی كەوەكان بەڕێوەچوو
پێشت لە شارباژێڕ كەڕنەڤاڵی ئازادكردنی كەوەكان بەڕێوەچوو
دوو دڵ پێكەوە لەكار كەوتن و ڕزگار كران
دواتر دوو دڵ پێكەوە لەكار كەوتن و ڕزگار كران
ەیوەندیدار