لە شارباژێڕ كەڕنەڤاڵی ئازادكردنی كەوەكان بەڕێوەچوو


 

لە ناوچەی شینكایەتی لە سنووری شارۆچكەی ماوەت لە شارباژێڕ كەڕنەڤاڵی ئازادكردنی كەوەكان بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ناوچەكە و هاووڵاتیانی سنوورەكە، بەڕێوەچوو.

كامەران حەسەن قائیمقامی ماوەت بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند “بە یاوەری بەرپرسانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت، ئاسایشی ماوەت‌و ئاسایشی شینكایەتی، لە كەرنەڤاڵیی ئازادكردنی (140) كەودا بەشداربووین “.

ڕاشیگەیاند “ئەم پۆلە كەوە لە لایەن شەریف حاجی ڕەسوڵی سەفرەیی و حاجی محەمەدی حاجی ڕەسوڵی سەفرەیی و حاجی عومەری گەڵاڵەیی بۆ ئازادكرنیان كڕدرابوون، ئەم كەوانە پێشتر بە تۆڕ گیرابوون”.

ڕوونیشیكردەوە “كەڕنەڤاڵێكی گرینگ بۆ ئازادكردنی كەوەكان بەڕێوەچوو، بۆ پشتگیری ئەم كارە گرینگە بەشێكی بەرچاو لە هاووڵاتیانی گوندەكانی سەفرەو گەڵاڵە و قامیش و چەند گوندێكی تریش بەشداربوون”.

ئاشكراشیكرد “كەوەكان بەشێكیان لە سنووری گوندی قامیش و بەشێكیان لە سنووری گوندی گەڵاڵە و بەشێكیان لە سنووری گوندی سەفرە ئازادكران”.

هاوكات قائیمقامی ماوەت لەلێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەوانان لە كەڕنەڤاڵەكەدا ڕایگەیاند “باڵندەكان لە سیستمی ژینگەپارێزیدا بە پاسەوانی سروشت ناسراون بە هۆی ئەو ڕۆڵە گرینگەی لە ژینگەپارێزی و پاراستنی هاوسەنگی ژینگەدا دەیبینن”.

 

دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
پێشت دەزگای هەڵبژاردنی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە
گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ ڕووخسار
دواتر گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ ڕووخسار
پەیوەندیدار