دوو دڵ پێكەوە لەكار كەوتن و ڕزگار كران



لە شارۆچكەی كەلار، دوو هاووڵاتی دوای ئەوەی بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە پێكەوە دڵیان لە لێدان كەوت، لە مردن ڕزگار كران.

نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە شارۆچكەی كەلار بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو، دوو هاوڵاتی گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاكەوتن بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە بەسەختی بریندار بوون ، لە پاش چەند خولەكێك هەردووكیان و لە یەك كاتتدا پێكەوە دڵیان لە لێدان كەوت .

ئاماژە بە ئەوە كراوە، بە هەوڵ و ماندووبوونێكی زۆری پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەكە بە شێلانی دڵ و دانانی (chest tube ) بە ئامادەبوونی ( پزیشكی پسپۆڕی دڵ و بۆرییەكانی خوێن و نەشتەرگەری گشتی و بێهۆشكاری) و بە پێدانی چارەسەری پێویست بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك توانرا ژیانیان بۆ بگەڕێنرێتەوە.

باس لە ئەوەش كراوە، لەبەر نەبوونی بەشی چاودێری چڕ ڕەوانەی شاری سلێمانی كران، لە ئێستادا دۆخی تەندروستیان زۆر باشە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .

 

گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ ڕووخسار
پێشت گرنگترین ڤیتامین و كانزاكان بۆ ڕووخسار
ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی ئەردۆغان و سیسی دەكرێت
دواتر ئامادەكاری بۆ كۆبوونەوەی ئەردۆغان و سیسی دەكرێت
ەیوەندیدار